پێش 3 هەفتە 334 جار خوێنراوەتەوە

سه‌رۆكی به‌رازیل هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگی‌ به‌سوتاندنی ئه‌مازۆن تۆمه‌تبارده‌كات

په‌یام

سه‌رۆكی به‌رازیل له‌ لێدوانێكیدا، لیوناردۆ دی كاپریۆی ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی به‌ سوتاندنی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن تۆمه‌تباركرد.

جایر بۆلسانارۆی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌وادارانی له‌ پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند،"دی ئکاپریۆ پیاوێكی باشە، وا نیە؟ پارە دەدات بە خەڵکی تا ئامازۆن بسوتێنن".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ دامه‌زاوه‌كه‌ی دی كاپریۆ"ئێرس ئالیانز" تایبه‌ت به‌ پاراستنی ژینگه‌، 5ملیۆن دۆلاری ته‌رخان كردووه‌ بۆ پاراستنی دارستانه‌كانی ئه‌مازۆن پاش ئاگره‌مه‌زنه‌كه‌ی مانگی حه‌وت و هه‌شتی ئه‌ساڵ".

ئه‌م لێدوانانی بۆلسانارۆی سه‌رۆكی به‌ڕازیل دوای ئه‌وه‌ هات پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر ڕێكخراوه‌ قازانج نه‌ویسته‌كانی بواری پاراستنی ژینگه‌ كه‌ چوونه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌.

لای خۆشیه‌وه‌ پۆلیسی به‌رازیل ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌پێناو وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاتر له‌ رێكخراوه‌كانی پاراستنی ژینگه‌ ڕێگه‌یان به‌به‌رده‌وامی ئاگره‌كه‌داوه‌.

دارستانەکانى ئەمازۆن به‌شی هه‌ره‌زۆری روبەرەكەی دەکەوێتە سنورى وڵاتى بڕازیلەوە و له‌ مانگه‌كانی حه‌وت و هه‌شتی ئه‌مساڵ ئاگرێكی به‌رفراوان دارستانه‌كه‌ی له‌ سنوری به‌رازیلدا گرته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌نجی هه‌موو دونیای ڕاكێشا و میدیاكان و چالاكوانانی ژینگه‌ حكومه‌تی به‌رازیلیان به‌ هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌كتریای گه‌ده‌ چیه‌؟ چۆن ده‌گوازرێته‌وه‌؟ نیشانه‌كانی تووشبوون پێیه‌وه‌ چیه‌؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن له‌ به‌كتریای سه‌ر زمان ڕزگارت ده‌بێت؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌كاتی توشبوون به‌هه‌ڵامه‌ت ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا ڕێجیم کردن ئه‌بێته‌ هۆی قژ وه‌رین

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هەنگوینی مەلەکی چی یە؟ سودەکانی چی یە؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان گروپی خوێن و جۆری ئه‌و خۆراكانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بنه‌هۆی قه‌ڵه‌وی؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    تائێستا ئه‌م سودانه‌ی شێلمت زانیوه‌؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    جیاوازی چییە لەنێوان قەتیسبوونی گەرمیی و گۆڕانی ئاو وهەوا؟

سەرەتا