پێش 2 هەفتە 261 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی یاریزانێکی درێژ دەکاتەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

کارگێری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لەسەر داوای زەینەدین زیدانی ڕاهێنەر هەوڵەکانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی فێدریکۆ ڤاڵڤێردی ئۆرۆگوایی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەیان دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی شاهانە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ بریکارەکەی ڤالڤێردی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان گەیشتوونەت ڕێكکەوتنی کۆتایی و یاریزانەکە ڕەزامەندی نیشانداوە تا هاوینی 2025 واتا بۆ شەش وەرزی دیکە واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو کە نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤاڵڤێردی تەمەن 21 ساڵ لەسەر خواستی زیدانی ڕاهێنەرە، ئەمەش پاش ئەوەی یاریزانە ئۆرۆگواییەکە لە پلانەکانی ئەم وەرزەی ئەو ڕاهێنەر فەرەنسییەدا ئاستێکی بەرز نیشان دەدات.

ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بۆ پارێزگاریکردن لەو ئەستێرە لاوەی بەنیازە مووچەی ساڵانەکەشی بۆ بەرز بکاتەوە و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی بۆ 750 ملیۆن یۆرۆ بەرز بکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاریس سانجێرمان بۆ شوێنگرتنەوەی نێمار چاوی لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی بەرانبەر بەرشەلۆنە داوایەکی قورس لە یاریزانەکانی دەکات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمی؛ هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دوورخرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیامێکی توند ئاڕاستەی مباپێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی پێش کلاسیکۆ گاڵتە بە هازارد دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی پێکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ مەشقەکان گەڕایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لامپارد بەرگریکارێکی پێشووی چێڵسی دەگەڕێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ژووری جلگۆڕینی لیڤەرپووڵ باسی چی کراوە؟ کلوپ وەڵام دەداتەوە

سەرەتا