پێش 3 هەفتە 652 جار خوێنراوەتەوە

نابێت ئه‌م خواردنانه‌ گه‌رم بكرێنه‌وه‌، چونكه‌ مه‌ترسیداره‌

په‌یام        

1-  سپێناخ: له‌ کاتی چێشت لێنان خوێی نترات به‌رهه‌م دێت که‌ به‌ سووده‌ بۆ له‌ش ؛ به‌ڵام دوای گه‌رم کردنه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ خوێی ناترایت که‌ هۆکاری شێرپه‌نجه‌یه.
2-  هێلکه‌: نابێت هێلکه‌ی کوڵاو یان هێلکه‌و ڕۆن گه‌رم بکرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ری ژه‌هراوی بوون به‌ خۆراک هه‌یه.
3-  که‌ره‌وه‌ز: نابێت ئه‌و خواردنانه‌ بکرێته‌وه‌ که‌ که‌ره‌وه‌زی تێدایه‌ چونکه‌ دوای گه‌رم کردنه‌وه‌ خوێی ناترایت به‌رهه‌م ده‌هێنێت که‌ هۆکاری شێرپه‌نجه‌یه.
4-  چه‌ونده‌ر: پێویسته‌ به‌ کاڵی بخورێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر لێنرا نابێت گه‌رم بکرێته‌وه‌ چونکه‌ ده‌بێته‌ مادده‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خش بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
5-  په‌تاته: نابێت گه‌رم بکرێته‌وه‌ و پێویسته‌ هه‌مان ڕۆژ بخورێت دوای لێنانی به‌ تایبه‌ت په‌تاته‌ی سوور کراوه‌ چونکه‌ خواردنی سورکراوه‌ به‌شێوه‌ی گشتی پاش گه‌رم کردنه‌وه‌ زۆر زیانبه‌خشن بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
6-  مریشک: چونکه‌ پێکهاتووه‌ پڕۆتینه‌کانی ناو مریشک پاش گه‌رم کردنه‌وه‌ ده‌گۆڕێن بۆ کۆمه‌ڵێک مادده‌ی زۆر زیانبه‌خش بۆ سه‌ر له‌ش و ڕه‌نگه‌ ئازاری گه‌دده‌ و ئه‌گه‌ری ژه‌هراوی بوون به‌ خۆراک دروست بکات.
7-  قارچک: چونکه‌ پێکهاتووه‌ پڕۆتینه‌کانی ناو قارچک پاش گه‌رم کردنه‌وه‌ ده‌گۆڕێن بۆ کۆمه‌ڵێک مادده‌یزۆر زیانبه‌خش بۆ سه‌ر له‌ش.
8-  نابێت به‌ مایکرۆوه‌یڤ: برنج و گۆشت و ئه‌و خواردنانه‌ی گۆشت و مه‌عکه‌رۆنه‌ گه‌رم بکرێنه‌وه‌.

دکتۆر کامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌كتریای گه‌ده‌ چیه‌؟ چۆن ده‌گوازرێته‌وه‌؟ نیشانه‌كانی تووشبوون پێیه‌وه‌ چیه‌؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن له‌ به‌كتریای سه‌ر زمان ڕزگارت ده‌بێت؟

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌كاتی توشبوون به‌هه‌ڵامه‌ت ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا ڕێجیم کردن ئه‌بێته‌ هۆی قژ وه‌رین

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هەنگوینی مەلەکی چی یە؟ سودەکانی چی یە؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان گروپی خوێن و جۆری ئه‌و خۆراكانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بنه‌هۆی قه‌ڵه‌وی؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    تائێستا ئه‌م سودانه‌ی شێلمت زانیوه‌؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    جیاوازی چییە لەنێوان قەتیسبوونی گەرمیی و گۆڕانی ئاو وهەوا؟

سەرەتا