پێش 3 هەفتە 163 جار خوێنراوەتەوە

چوار یاریزان کێبڕکێی باشترین یاریزانی هەفتە دەکەن

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی چوار یاریزانی وەک پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترینی هەفتەی چامپیۆنسلیگ بڵاوکردەوە.



لە پێگەی تایبەت بە خۆی یوفا ئەوەی ئاشکرا کرد کە چوار یاریزان لە چوار یانەی جیاوازی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتە پاڵێوراون، ئەوانیش؛ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵندی هێرشبەری بایرن میونخی ئەڵمانی کە توانی لە شەش گۆڵی یانەکەی بەرانبەر ئەستێرە سوورەکانی سڕبیا سۆپەر هاتریک تۆمار بکات، دوای ئەویش کەیلۆر ناڤاسی کۆستەریکی و گۆڵچی یانەی پاریس سانجێرمان دەستنیشانکراوە، ئەویش پاش ئەوەی بەرانبەر یانەی ڕیاڵ مەدرید توانی ڕۆڵێکی گەروە بگێرێت و یانەکەی لە شکست بپارێزێت.
سێیەم پاڵێوراویش لیۆنێل مێسی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەیە ئەویش پاش تۆمارکردنی گۆڵێک لە تۆڕی دۆڕتمۆند و دوورستکردنی دوو گۆڵیش بۆ هەریەکە لە سوارێز و گریزمان، چوارەم و کۆتا یاریزانیش کە کێبڕکێ خەڵاتەکە دەکات ڕۆمیلۆ لوکاکۆی بەلجیکی و هێرشبەری ئینتەرمیلانە، لوکاکۆ بەرانبەر یانەی سلاڤیا براگ جگە لە تۆمارکردنی گۆڵیک دوو گۆڵیشی بۆ لاوتارۆ مارتینێزی هاوڕیی دورستکرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی خاڵی لاوازی یانەکەی ئاشکرا دەکات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی لە ڕیاڵ مەدرید تێکداوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردیۆلا: ئێمە هۆکاری ئاستبەرزی لیڤەرپووڵین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل وەڵامی مۆرینیۆ دەداتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە سکاڵای خۆی دەباتە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆتینیۆ بە لێدوانی فەرمی وەڵامی بەڕێوبەری بایرن میونخی دایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیوەندی نێوان خۆی و مباپێ ڕوون دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی کەتەلۆنیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە یاری کلاسیکۆ بڵاوکردەوە

سەرەتا