پێش 3 هەفتە 159 جار خوێنراوەتەوە

فەرمی... چارەنووسی ڕاکیتیچ بۆ یۆڤانتۆس یەکلایکرایەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

فابیۆ پاراچی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕەتیدەکاتەوە یانەکەیان هەوڵی گواستنەوەی ئیڤان ڕاکیتیچی کرواتی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بدات.

 

 لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان پاراچی سەبارەت گرنگیدانی یانەکەی بە ڕاکیتیچ وتی: خاوەنی یانەیەکی زۆر باشین و لە ئێستادا پێویستیمان بە گۆڕانکاری نییە، ڕاکیتیچ یاریزانێکی لێهاتووە بەڵام ئێمە وەک یۆڤانتۆس هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە نادەین.

لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێوبەرە وەرزشییەکەی خانمەپیرەکە ئاماژەی بەوەکرد، دی لیختی بەرگریکار بە شێوەیەکی باش لەگەڵ یانەکەیان یاری دەکات و ئومێدی بەوەش هەیە لە داهاتوودا ببێتە باشترین بەرگریکاری جیهان.

لە بەشێکی دیکە قسەکانیشیدا پاراچی سەبارەت بە ئەستێرە پۆرتوگالییەکە وتی: ئێمە دڵخۆشین بەوەی کریستیانۆ لە یانەکەماندا یاری دەکات و ئەو باشترین یاریزانی جیهانە و لەوانەیە باشترین یاریزانێ مێژووش بێت، دڵنیام لەوەی هاندەرانی یانەکەشمان لەگەڵ ئەو ئەستێرەیە تەواو دڵخۆشن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی خاڵی لاوازی یانەکەی ئاشکرا دەکات

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی لە ڕیاڵ مەدرید تێکداوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردیۆلا: ئێمە هۆکاری ئاستبەرزی لیڤەرپووڵین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل وەڵامی مۆرینیۆ دەداتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە سکاڵای خۆی دەباتە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆتینیۆ بە لێدوانی فەرمی وەڵامی بەڕێوبەری بایرن میونخی دایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیوەندی نێوان خۆی و مباپێ ڕوون دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی کەتەلۆنیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە یاری کلاسیکۆ بڵاوکردەوە

سەرەتا