پێش 3 هەفتە 251 جار خوێنراوەتەوە

جۆر و مەترسی پێکانەکەی هازارد ئاشکرا کرا

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئیدین هازاردی بەلجیکی و هێرشبەری یانەکەی ڕاگەیاند، بەڵام ئاماژەیان بە ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەو ئەستێرەیەی یانەکەیان نەکردووە.

 

 لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا و لە ماڵپەری تایبەت بە خۆی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەوەی ئاشکرا کرد کە هازارد لە پاژنەی قاچی ڕاستیدا تووشی پێکان هاتووە و پێکانەکەشی هەڵئاوسان و شین بوونەوەیە لە پاژنەیدا، لە نووسراوەکەی یانەی شاهانە ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەی لە یاریگاکان ئاشکرا نەکردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە دەبێت پشکنینی زیاتری بۆ بکرێت و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ماوەی دوورکەوتنەوەی دەستنیشان بکرێت.

بەڵام میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوەدەکەن دوورکەوتنەوەی هازاردی بەلجیکی تەنیا 10 ڕۆژ دەخایەنێت و بۆ یاری کلاسیکۆ دەتوانێت یاری بکات، کە وا بڕیارە لە 18ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

لە یاری یانەکەیان بەرانبەر پاریس سانجێرمان ئیدین هازارد لە بەریەککەوتنیدا لەگەڵ تۆماس مونیەی هاونیشتیمانی لەو یانە فەرەنسییە تووشی ئازار لە پاژنەی پێیدا هات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی خاڵی لاوازی یانەکەی ئاشکرا دەکات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە گواستنەوەی یاریزانێکی لاوی لە ڕیاڵ مەدرید تێکداوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردیۆلا: ئێمە هۆکاری ئاستبەرزی لیڤەرپووڵین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل وەڵامی مۆرینیۆ دەداتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە سکاڵای خۆی دەباتە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆتینیۆ بە لێدوانی فەرمی وەڵامی بەڕێوبەری بایرن میونخی دایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیوەندی نێوان خۆی و مباپێ ڕوون دەکاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی کەتەلۆنیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە یاری کلاسیکۆ بڵاوکردەوە

سەرەتا