پێش 3 هەفتە 443 جار خوێنراوەتەوە

به‌م پێنج هه‌نگاوه‌ جگه‌رت له‌ ژه‌هراویبوون بپارێزه‌

په‌یام

بۆ زاڵبوون و دووركەوتنەوە لە ژەهراویبوونی جگەر پێویستە ئەم رێنماییانەی خوارەوە بە وردی جێبەجێ بكەن:

یەكەم، بەكارهێنانی رێجیمی هاوسەنگ، بۆ هێنانە خوارەوەی كێشی جەستەتان پێویستە پرۆتینی ڕووەك و بەرهەمەكانی گیانەوەران و جۆرەكانی دانەوێڵە بخۆن.

دووەم: گۆڕینی رۆنی چێشت لێنان، زیاتر ئەو رۆنانە بەكاربهێنە كە لە پێكهاتەی خۆراكی درووست دەكرێن وەكو گەنمەشامی , سۆیبین , رۆنی سەوزەوات , زەیتی زەیتوون و رۆنی گووڵەبەرۆژە.

سێیەم: خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە ئاو، بێگومان خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی چالاك كردنەوەی خانەكانی لەش و پاككردنەوەی لە ماددە ژەهراوییەكان و سووتاندنی چەووری لەش.

چوارەم: بەكارهێنانی ڕیشاڵی خۆراكی، پێویستە هەموو كەسێك 35 گرام ریشاڵ بەكاربهێنێت بە شێوەییەكی رۆژانە كە لە سەرچاوەی خۆراكییەوە بێت وەكو .... كنگر كە بڕێكی زۆر ریشاڵ لەخۆ دەگرێت , تۆی كەتان , ئاڤۆگادۆ , برۆكلی.

پێنجەم: بەكارنەهێنانی شەكر، بۆ ئەوەی لە بەكارهێنانی شەكر دوور بكەویتەوە پێویستە لە بری شەكری قامیش و شەربەتی قامیش و شەربەتی چەوەنەر بەكاربهێنیت.

پرۆفیسۆر دكتۆر سیروان حه‌مه‌ شه‌ریف قه‌ره‌داغی
پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆچی هەندێك كەس بەردەوام هەست بە سەرما دەكەن؟

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    باشترین كات بۆ خواردنی دەرمانەكانی پەستانی خوێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌كتریای گه‌ده‌ چیه‌؟ چۆن ده‌گوازرێته‌وه‌؟ نیشانه‌كانی تووشبوون پێیه‌وه‌ چیه‌؟

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن له‌ به‌كتریای سه‌ر زمان ڕزگارت ده‌بێت؟

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    له‌كاتی توشبوون به‌هه‌ڵامه‌ت ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا ڕێجیم کردن ئه‌بێته‌ هۆی قژ وه‌رین

  • پێش 1 هەفتە

    هەنگوینی مەلەکی چی یە؟ سودەکانی چی یە؟

  • پێش 1 هەفتە

    چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان گروپی خوێن و جۆری ئه‌و خۆراكانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بنه‌هۆی قه‌ڵه‌وی؟

سەرەتا