پێش 3 هەفتە 363 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێر.. سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ نوسینگه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی


په‌یام

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ نوسینگه‌ی‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان له‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌كات.

كاتژمێر 11ـی نیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ 27ـی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2019 نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر گه‌یشتنه‌ نوسینگه‌ی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و جێگره‌كانی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆران‌و یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ـیان كرد.

له‌باره‌ی‌ مه‌به‌ستی‌ زنجیره‌ سه‌ردانه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم‌و جێگره‌كانی‌ دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، سەرۆکایەتیی هەرێم ئەم بەرنامەی یەکخستن، یەکڕیزی و یەکگوتاری نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی دەستپێکردووە، پێشتریش چەند کۆبوونەوەیەک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە رێکخران. بە سوپاسەوە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان تێیدا بەشداربوون و هەنگاوی باش نراون و بڕیاری باش دراون کە جێگەی چاوەڕوانی خەڵکی کوردستان بێت، بەتایبەت لەو بارودۆخەی ئێستا هەرێمی کوردستان و عێراقی پێدا تێپەڕدەبێت. هەموو خەڵکی کوردستان بە تێکڕا چاوەڕوانی یەکگوتاریی لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەستی داوەتە ئەو ئەرکە و خۆشبەختانە پێشوازییەکی زۆری لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە لێکراوە".

هاوكات نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوێنێ پاش كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ مه‌زاری‌ مامجه‌لالی‌ كردو تاجەگوڵینەی لەسەر مەزاری مامجەلال دانا و لە لێدوانێکیشدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، لەگەڵ لایەنەکان پێکەوە کار بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد دەکەن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان‌و عێراق به‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ رایگەیاند، "هه‌مو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه‌  له‌ به‌غدا هاوپه‌یمانییه‌كی كوردستانی دروست بكه‌ین، چونكه‌ به‌ جیا كاركردن هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نابێت و ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ بین، ژماره‌یه‌كی باشمان ده‌بێت و له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه‌یه‌ بتوانین ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ دروست بكه‌ین".

ووتیشی‌، په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشن و مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ و نه‌وت بگه‌ینه‌ رێككه‌وتن و هه‌فته‌ی داهاتوش شاندی هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    محه‌مه‌د حه‌كیم: ئه‌ندامێكمان ‌ئاسایش 3 فه‌قه‌راتی شكاندووه‌، كه‌چی داوای یه‌كڕیزیمان لێده‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ كۆبووه‌وه‌

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یامێكی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا سدیق عه‌بدولعه‌زیز ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عه‌لی باپیر: قورئان‌و سوننه‌ت وه‌ك روح و جه‌سته‌ تێكهه‌ڵكێشن

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ: گرنگ ئه‌وه‌ نییه‌ ئیسلامت لێ ببیستن، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئیسلامت تێدا ببینن

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ ڕێكخراوی ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی مرۆیی كرد

  • پێش 2 هەفتە

    كۆبوونەوەی فراوانی دەزگای شەهیدان‌و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوەچوو

  • پێش 2 هەفتە

    پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆچیدوایی كرد

سەرەتا