26/11/2019 3267 جار خوێنراوەتەوە

کیسی چەوری پێڵوی چاو، هۆکار و چارەسەرەکەی

په‌یام

کیسی چەوری ئاوساوییەکە کە لەسەر پێڵوی سەرەوە یان خوارەوەی چاو دروست دەبێت، بە هۆی گیرانی کونیلەی ڕژێنە چەورییەکانە کە دەکەونە قەراغی پێڵوی چاوەوە.

ئەم کیسانە لە سەرەتادا بە شێوەی ئاوساوی و سوربونەوەو ئازار دەردەکەوێت،پاش چەند ڕۆژێک دەگۆڕێت بۆ گرێیەک کە ئازارو سوربونەوەی نیە.

چارەسەر:

1-گەرمی گەیاندن و مەساج کردنی پێڵوەکە بەم شێوازە:

پارچەیەک قوماش یان لۆکەیەکی پاک بکرێتە ئاوێکی گەرم پاشان جوان بگوشرێت و بخرێتە سەر پێڵوەکە بۆ ماوەی ۱۰ بۆ ۱٥ دەقیقە.
پاشان بە هێواشی مەساج بکرێت بۆ پێڵوەکە.
پێویستە دەست بشۆردرێت پێش مەساج کردن.
ئەم شێوازە پێویستە ڕۆژانە ۳ بۆ ٤ جار دوبارە بکرێتەوە.
50% ئەم کیسانە بەم ڕێگایە نامێنێت.

2-لە هەندێ حاڵەت دا پێویستە قەترەو مەرهەمیش بەکاربهێنرێت.
3-لەوحاڵەتانەی کە کیسەکە پاش ئەو چارەسەرانەی سەرەوەش هەر مایەوە ،بە ڕێگەی نەشتەرگەری بچوک لادەبرێت لەژێر بەنجی خۆجێی.

 

دكتۆر کانی عه‌لی عومه‌ر
پسپۆڕی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • پێش 4 هەفتە

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

  • 28/03/2026

    جۆرێكی نوێی ئەنسۆلین کە هەفتەى جارێک بەکاردەهێنرێت دەخرێتە بازاڕەوە

  • 20/12/2025

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • 11/12/2025

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

  • 15/11/2025

    تەندروستیی جیهانی: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە

سەرەتا