پێش 3 هەفتە
326 جار خوێنراوەتەوە
لە ميسر پەيكەر و مۆمياى پشيلە دۆزرايەوە
پهیام
لە ههڵكهندنی شوێنەوارێكدا لە ميسر چەند پەيكەرێك و مۆميايەكى پشيلە دۆزرانەوە كە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى فيرعەونەكان.
خالد ئەلعەنانى وەزيرى شوێنەوارە مێژوويەكانى ميسر، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا لە شوێنى كۆڵينەوەكانى سەقارا لە شارى جيزە رايگەياند، شوێنهوارگهلێكیان دۆزیوهتهوه كه گەورەييەكەى بۆ درووستكردنى موزەخانەى سەردەمى فيرعەونەكان دەشێت.
وتیشى لە ههڵكهندنهكاندا ٧٥ پەيكەرى قەبارە جياوازى پشيلەيان دۆزيوەتەوە كە لە دار و برۆنز درووستكراون و لەناوياندا پشيلەى مۆمياكراو دانراوە و بە نووسينى هيرۆگلۆفى نەخشێنراوە لەناو ٢٥ سندوقدا.
هەروەها وەزيرى شوێنەوارە مێژوويەكانى ميسر، رايگەياند 5 لەو سندوقانە مۆمياى پشيلەى گەورەى تێدابووە و لەيەكەم وردبوونەوەدا بۆچوونى ئەوە هاتە ئاراوە كە ئەو 2 مۆميايە، مۆمياى بێچووە شێر بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە