پێش 4 هەفتە 283 جار خوێنراوەتەوە

ده‌والی چییه‌؟ هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی كامانه‌ن؟

په‌یام

دەوالی بریتیە لە گەورەبوون و لوولخواردنی خوێنهێنەرەکان، هەر خوێنهێنەرێکی لەش ئەگەری تووشبوون بە دەوالی هەیە بەڵام خوێنهێنەرەکانی پەلەکانی خوارەوە (قاچ و ڕان) لە هەموو بەشەکانی تری لەش زیاتر تووشی ئەم ‌حاڵەتە دەبن، هۆکارەکەشی ئەوەیە، بەپێوە وەستان و بەرێگا رۆشتن پەستانی ناو خوێنهێنەرەکانی بەشی خوارەوەی لەش بەرز دەکەنەوە .

خوێنهێنه‌ره‌كان ڕێگایه‌كن بۆ ناردنی خوێن له‌ به‌شه‌كانی له‌شه‌وه‌ بۆ دڵ، خوێنهێنه‌ره‌كان زمانه‌ی یه‌ك ئاراسته‌یان تێدایه‌ كه‌ ڕێگا له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی خوێنه‌كه‌ ده‌گرێت، به‌ڵام له‌ خوێنهێنه‌ره‌ تووشبووه‌كان به‌ ده‌والی زمانه‌ یه‌ك ئاراسته‌كە تووشی شكست ده‌بێت و خوێنه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی ڕه‌نگی خوێنهێنه‌ره‌كان بۆ شین له‌گه‌ڵ ئازار و شێواندنی شێوه‌یان.

نیشانەکانی دەوالی :
١ـ دەوالی بێ ئازار : کە ئەمەش بەدەرکەوتنی خوێنهێنەرەکان بە رەنگی مۆری تێریان شین، بەرزبوونەوە و لوول بوونی خوێنهێنەرەکان و هەندێک جاریش وەکو پەتێکی نەرم دەردەکەون ،
٢ـ دەوالی بەئازار : کە نیشانەکانی بە خورانی دەوروبەری خوێنهێنەرەکان ، ئاوسانی قاچ لەگەڵ هەستکردن بە ئازار لە شێوەی سووتان و هیلاکی ماسولکەی پووزی قاچ ، گۆڕانی رەنگی پێست و هەندێک جار دەرکەوتنی برین لە دەوروبەری خوێنهێنەرەکان ، ئازارێکی زۆر دوای دانیشتن یان وەستانێکی زۆر .

هۆکارەکانی تووشبوون بە دەوالی:
١ـ تەمەن: لەگەڵ زیادبوونی تەمەن، زیدابوونی مەترسی دروست بوونی دەوالیش زیاد دەکات، بەهۆی شلبوون و لاوازبوونی زمانەی خوێنهێنەرەکان و کۆبوونەوەی خوێن تیایاندا.
٢ـ رەگەز: رێژەی دروست بوونی دەوالی لە ئافرەتاندا زیاترە وەک لە پیاوان، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ بوونی هۆرمۆنەکانی مێیینە لە کاتی سکپری و کاتی سووری مانگانە .
٣- قەڵەوی: زیادبوونی کێشی لەش دەبێتە هۆی پەستان خستنەسەر لولەکانی خوێن .
٤ـ مێژوی خێزانی : ئەو کەسانەی کە باوانیان توشی ئەم حاڵەتە هاتبن ئەوا ئەگەری توشبونی زیاترە وەک لەکەسی ئاسایی بەتایبەت جۆری ( spider veins) .
٥ـ زۆر بە پێ وەستان و دانیشتنی زۆر (دەوالی لەو کەسانە زیاترە کە پیشەکەیان پێویستی بە زۆرلەسەر پێ وەستانیان دانیشتن هەیە).

ئەو حاڵەتانەی بەهۆی دەوالیەوە توشی ئەبین :
١ـ ئازار و برینداربون و سورهەڵگەڕانی پێستی دەوروبەری لولەی خوێنەکە بەتایبەت ناوچەی قولەپێ .
٢ـ مەینی خوێن لەناو خوێنهێنەرەکان کە ئەمەش ئەگەرێکی زۆری هەیە بۆ توشبون بە جەڵدەی دڵ و مێشک بەتایبەت لەو کەسانەی لەسەرو تەمەنی ٤٥ ساڵی بەرەوسەرێ .
٣ـ تەقینی لولەکانی خوێن کە دەبێتە هۆی هەوکردن و وە توشبون بە نەخۆشی .

چارەسەر و خۆپاراستن لە دەوالی :
١ـ وەرزشکردن ڕۆژانە بۆماوەی ٣٠ خولەک وە ڕۆژانە ئەنجامدانی هەندێ جوڵە وەک :
*بەپێوە بوەستە و پێیەکانت لە دواوە بەرز بکەرەوە و نزمی بکەرەوە، واتە بەپێشدا پەستان بخەرە سەر پەنجەکانت و نزمی بکەرەوە.
*وەستان بەپێوە و دواتر بەرزبوونەوە بە هەوادا، بەڵام جارێک لای ڕاست و جارێک لای چەپ وەک چۆن پاسکیل لێدەخوڕیت.
٢ـ ڕێکخستنی کێشی لەش .
٣ـ خواردنی ئەو سەوزەو میوانەی کە بەڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵیان تێدایە وەک ( مۆز، شلیک، پڕتەقاڵ، پاقلە ).
٤ـ لەپێ نەکردنی گوێرەیی درێژ و ئەستور کە لە ئاستی پاژنەپێ زیاتر نەچێتە سەر .
٥ـ بەرزکردنەوەی قاچەکان لە کاتی پشوودان .
٦ـ جووڵان و گۆڕینی جێگا لە کاتی وەستانیان دانیشتنی زۆر.
٧ـ چارەسەرکردن بە دەرزی (Sclerotherapy) بە بەکارهێنانی ماددەیەکی شل یان کەف کە دەکرێتە ناو دەوالیەکان و ئەبێتە هۆی داخستنیان، ئەم رێگایە ئاسانترین و سەلامەتترین و باوترین جۆری چارەسەرە، پێویست بە سڕکردن و داخلبوونی نەخۆش ناکات لە نەخۆشخانە. بە بەراورد بە رێگاکانی تر تێچووی چارەسەر کەمە.
٨ـ چارەسەر لە رێگای لەرەلەری تیشکی یان لێزەر بە بەکارهێنانی قەستەرەی ناو خوێنهێنەرەکان، بەم رێگایە دیواری ناوەوەی دەوالیەکان دەسوتێنرێت و دواتر دادەخرێنەوە.
* وە ئەو ئافرەتانەی لەماوەی دوگیانیدا توشی دەوالی ئەبن بەبێ بەکارهێنانی هیچ دەرمانێ ٣ـ ١٢ مانگ دوای مناڵبوون چاک دەبنەوە .

ئامادەکردنی هەرێم محه‌مه‌د

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆچی پەڵەی شین و مۆر لەسەر جەستەم دەردەکەوێت، بەبێ ئەوەی ھیچ بەرکەوتنێکم ھەبووبێت؟

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    نیشانەكانی توشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن چییه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    به‌زۆری ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئازاری ئه‌ژنۆكان

  • پێش 2 هەفتە

    باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌

  • پێش 3 هەفتە

    هەموو شتێك دەربارەی بەکتریای گەدە بزانه‌

  • پێش 3 هەفتە

    کیسی چەوری پێڵوی چاو، هۆکار و چارەسەرەکەی

  • پێش 4 هەفتە

    ده‌والی چییه‌؟ هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی كامانه‌ن؟

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو خوە خراپانە کامانەن کە ئازاری جومگەکان دروستدەکەن و زیادی دەکه‌ن؟

سەرەتا