پێش 4 هەفتە 204 جار خوێنراوەتەوە

فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق، پێشوازیی له‌ به‌رپرسێكی باڵیۆزخانەی ئەمریكا كرد

په‌یام

فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، پێشوازیی لە ئەندرێو لۆرێنس، جێگری ڕاوێژكاری بەشی ئابووری لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا كرد.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو چاكسازییانە كرا كە پەرلەمان و حكوومەتی عێراق وەك وەڵامدانەوەی داواكانی خۆپیشاندەران پێی هەستاون.
هاوكات پرسی یاسای بوودجە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەی نێوان فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی و نوێنەرەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بوو.
هەروەها لە دیدارەكەدا كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، بە تایبەت دابینكردنی مافەكانی هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بوودجەدا.
ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەسەر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بە پەیامی ڕاگەیاند، بە ڕاشكاوی دید و تێڕوانینی خۆیان سەبارەت بە سەرجەم پرسەكان خستووەتە ڕوو و، جەختیشیان لەوە كردووەتەوە كە دەبێت هێزە نێودەوڵەتییەكان پارێزەری مافەكانی نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكان بن لە عێراقدا.
لە كۆتایی دیدارەكەشدا كە زیاتر لە كاتژمێرێكی خایاند، هەردوولا بەردەوامیی دیدار و كۆبوونەوەكانیان بە پێویست زانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    محه‌مه‌د حه‌كیم: ئه‌ندامێكمان ‌ئاسایش 3 فه‌قه‌راتی شكاندووه‌، كه‌چی داوای یه‌كڕیزیمان لێده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ كۆبووه‌وه‌

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر په‌یامێكی ماته‌مینی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا سدیق عه‌بدولعه‌زیز ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    مامۆستا عه‌لی باپیر: قورئان‌و سوننه‌ت وه‌ك روح و جه‌سته‌ تێكهه‌ڵكێشن

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ: گرنگ ئه‌وه‌ نییه‌ ئیسلامت لێ ببیستن، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئیسلامت تێدا ببینن

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌میری كۆمه‌ڵ پێشوازیی له‌ ڕێكخراوی ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی مرۆیی كرد

  • پێش 2 هەفتە

    كۆبوونەوەی فراوانی دەزگای شەهیدان‌و پێشمەرگە دێرینەكانی كۆمەڵی ئیسلامی بەڕێوەچوو

  • پێش 2 هەفتە

    پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆچیدوایی كرد

سەرەتا