پێش 4 هەفتە
148 جار خوێنراوەتەوە
نائومێدبوون چیە؟
شیلان حهمه - راوێژكاری تایبهتی خێزانی
نائومێد بوون لە مردن ناخۆشترە، چونکە تۆ ئامادە نیت ھیچ زیادەیەک بخەیتە سەر ژیانت،بگرە حەز دەکەیت لە
ئێستا زووتر ناو و ناو بانگت نەمێنێت. ھەست بە سووتانی دەرونی دەکەیت و ھیچ کەسێک نیە
بۆ ساتێکیش بێت، ئارامیت پێ ببەخشێت و دەستت بگرێت وپێت بڵێت: ئارام بە !
ئیتر ژیان بەم جۆرەیە پێویستە ھەست بە ھەڵەکانی
خۆت بکەیت و فێر بیت و ئەزمونی لێ وەربگریت بڕیاربدەیت و دووبارە دەست بکەیتەوە بە
ژیان کردن .
چۆن دەست بێبکەم و یەکەم ھەنگاوچۆن بنێم!
١-بزانە و فێر بە ھەرچیەک روویدابیت تۆ توانای چاککردنەوەیت نیە و بوە بە
ڕابڕدوو ،قەناعەت بە خۆت بکە کە ھەڵەت کردوە و پێویستە باجەکەی بدەیت بە خەم خواردن
و گرفتی مادى و مەعنەوی و ئاڵۆزبوونی ژیانت و دان بەھەڵەی خۆت دا بنێ
٢-بڕیاربدە ،بڕیار بدە ،بڕیار بدە !!!!
٣-بڕیاری خۆ زیندوکردنەوە و فێربون لە ھەلەکانت
٤- بیرکردنەوەی باش بەرامبەر بەخۆمان و ڕووداوەکانی دەوروبەرمان
٥-بەخۆت بڵێ مرۆڤەکان ھەڵە دەکەن،منیش مرۆڤم، کەواتە ئاساییە منیش ھەڵە
بکەم .
٦-لە خۆت خۆشببە و ئاشت بەرەوە لە گەڵ خۆت .
٧- بە زووترین کات سەردانی راوێژکارێک بکە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات چۆن دەست
بکەیتەوە بەژیانی ئاسایی خۆت
٨-پشت بە خوای گەورە ببەستە و ھیچ شتێک لای خوای گەورە ئەستەم نیە
٩- ئارام بگرەو ژیرانە ھەنگاو بنێ
١٠-پلانی تۆکمە دابنێ بۆ ژیانت و ھەرگیز شکست نەخۆیت .
لەکۆتایدا تۆ بەرێزترین دروستکراوی خوایت و گەورەی
و قەدری خۆت بزانە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە