پێش 4 هەفتە 463 جار خوێنراوەتەوە

ئەو خوە خراپانە کامانەن کە ئازاری جومگەکان دروستدەکەن و زیادی دەکه‌ن؟

په‌یام

1- کێشی زۆر:
ئەوانەی قەڵەوون یاخود کێشیان زۆرە ھەمیشە ئازاری جومگەکانیان بۆ دروست دەبێت توێژینەوەکان ئەمەیان سەلماندووە ، جگە لەوەی کە کێشی زیادە فشار دروست ئەکات بۆ سەرجومگەکان ، بینراوە خانەی چەوری جۆرە مادەی کیمیاوی دەڕێژن کە ھەوکردن دروست ئەکەن لە جومگەکاندا و ترسی دروست بوونی داخوران زیاد ئەکەن.
2- بەکارھێنانی پەنجە گەورەی دەست بۆ نووسین و ناردنی مەسج یاخود ھەر پەنجەیەکی تر :
نووسینی نامە و مەسج جومگەکانی دەستت ماندوو دەکات بەتایبەتی پەنجە گەورە، توێژینەوەکان دەڵێن نووسینی نامە فشار ١٢ ئەوەندە دەخاتە سەر جومگەی پەنجەکان وەک لە سەری پەنجەکان وە بەستەرەکان ماندوو دەکات ، وەلەبەرئەوەی پەنجە گەورە بەرپرسە لە ٦٠٪ ئیشی دەست، کەواتە بۆ دوورکەوتنەوە لە مە باشترە نامەی دەنگی بەکار بھێنین، یاخود دوورکەوینەوە لە مەسج و نامە ناردن کە کاریگەری خراپیشیان ھەیە لەسەر شان و مل بەھۆی نوشتانەوەیان لەکاتی نووسینی نامەدا.
3- بەکارھێنانی پێڵاوی پاژنە بەرز و نووک تیژ :
پاژنەی بەرز فشار دەخاتە سەر ماسو لکەکانی پشت و ڕێکی پشت تێک دەدات جگە لەوەی کە فشار دەخاتە سەر جومگەکان و ماسولکەکان، ماسو لکەکانی ڕان گرژدەبن بۆ ئەوەی ئەژنۆکان بەشێوەکی ڕێک بوەستن .
ئەو ئافرەتانەی ڕۆژانە پێڵاوی پاژنە بەرز و نووک تیژ لەپێ ئەکەن ئەگەری توشبوونیان بە داخورانی جومگە و ئازاری پێ یەکان زیاترە.
پێڵاوی پاژنە بەرز، نەعل، سەندەل و پاپوج بە جۆرێکی خراپ لە پێڵاو ئەژمار دەکرێن لەبەرئەوەی پاڵپشتی تەواوی پێ ناکەن لەکاتی لە پێ کردنیاندا.
4- تەقاندنی جومگەکانی لەش :
ھەندێ کەس واڕاھاتوون کە جومگەکانی لەشیان بە بەردەوامی بتەقێنن، ئەو دەنگەی لێی دێت لە ئەنجامی جوڵەی بەستەرەکەوەیە بەسەر ئێسقانەکەدا، یاخود لە ئەنجامی تەقینی بڵقی شلەی ناو جومگەکانە، لەڕاستیدا شتێکی وانیە لەڕووی زانستیەوە کە تەقانی جومگەکان داخوران دروست کات بەڵام ھەندێ توێژینەوە سەلماندوویانە کەتەقانی پەنجەکان لەوانەیە ئاوساویی لە دەستدا زیاد کات ، ھەر وەھا ھێزی مشتەکۆڵە بێھێزکات.
بۆیە باشترین چارەسەر جێگرتنەوەی خویەکی خراپە بە خویەکی باش، بۆ نموونە بەکارھێنانی تۆپی تایبەت بۆ لەپی دەست و گوشینی تۆپەکە، کەیارمەتی بەھێز کردنی ماسولکەکانی دەست ئەدەن .
5- ھەڵگرتنی جانتایی قورس و شتی قورس :
ھەڵگرتنی شتی قورس بەشان فشار دەخاتە سەر بڕبڕەکانی مل ، شان و پشت ، کار دەکاتە سەر ھاو سەنگیت، بەتایبەتی کاتێک تەنیا بە یەک شان ھەڵیدەگریت، لەبەرئەوە پێو یستە تە نیا پێداویستی زەروری ھەڵگرین، وەھەروەھا ئەو جۆرە جانتایانە بەکار بێنین کە بە دووشان ھەڵدەگیرێت، ئەگەر جانتاکەت لە جۆری یەکشان بوو زوو زوو بیگوازەوە بۆ لایەکەی تر.
6- بەکارھێنانی ماسولکەی ھەڵە :
لەلەشدا ماسولکەی گەورەو ھەروەھا بچوکیش ھەیە، کاتێک ماسولکە بچووکەکان بەکاردێنیت بۆ ئەنجامدانی جوڵەیەک فشار دەکەوێتە سەری، و ئازار دروست دەبێت، بۆیە کەوەرزش دەکەیت بە جۆرێک بیکە کەفشار کەم کەیتەوە لەسەر جومگەکان، ئەژنۆکانت بنوشتێنەوە کاتێک شتێک لەسەر زەوی ھەڵدەگریتەوە لە جیاتی پشتت، بۆ ئەوەی ماس لکەکانی ڕانت بەکار بێنیت لە جیاتی پشتت، ماسولکەکانی شانت بەکار بێنە لە جیاتی پەنجەکانت بۆ کردنەوەی دەرگایەکی قورس، کەشتێکی قورس ھەڵدەگریت نزیکی کە لە لەشتەوە ئەویش بە بەکارھێنانی لەپی دەستت نەوەک پەنجەکانت.
7-  خەوتن بەسەر دەمدا :
لەوانەیە پرخەپرخ کەمتر بێت کە بە دەمدا دەخەویت، بەڵام ھەموو شوێنەکانی تری لەشت ئازاری پێدەگات، ئەو کەسانەی بە دەمدا دەخەون ناچار دەبن سەر و ملیان بە لایەکدا بسوڕێنن، ئەم سوڕانە فشار دەخەنە سەر دەمارەکان، ھەروەھا پاڵ دەنێت بە بڕبڕەکانەوەو پۆستچەریان تێک دەدات. بۆیە دەبێت بەسەر پشت بخەویت بەشێوەیەکی ھاوسەنگ کە سەر و ملت لەسەر یەک خەت بن لەگەڵ بڕبڕەکانت دا بۆ کەم کردنەوەی فشار لەسەر پشتت، ملت و ماسولکەکانت، یاخود لەسەر لا ھاوشێوەی منداڵ لە سکی دایکیدا لەگەڵ دانانی پشتی گونجاو لە نێوان ئه‌ژنۆكاندا.
8- جگەرە کێشان لەگەڵ نێرگەلە کێشان :
لە بە رئەوەی نیکۆتین کاریگەرییەکی خراپی ھەیە لەسەر جومگەکان ، ماسولکەو ئێسک بەم میکانیزمانەی خوارەوە :
چوونی خوێن سست دەکات بۆ جومگەکان و خانەی ماسولکەو دیسکەکان بەو جۆرەش خۆراکی پێویست وەرناگرن ، پاشەڕۆش دەمێنێتەوە .
نیکۆتین کاریگەری ھەیە لەسەر ھەڵمژینی کالسێۆم و کەمی دەکاتەوە ...
نیکۆتین کاری ھۆرمۆنی ئیسترۆجین تێکدەدات کە ئەمیش پێویستە لە ئافرەت دا بۆ دروست بوونەوەی ئێسکی نوێ و تەندروست ، جگەرە کێشان ڕێگری دەکات لە دروست بوونی ئێسکی نوێ کەمی ئیسترۆجین ئێسکە نەرمەو ئازار دروست ئەکات ..ھەندێ جار شکاویش کەپێ دەوترێت.
9- کەم خەوی و شەوونخوونی یاخود خراپی باری خەوتن :
بینراوە لە ٨٠٪ ئەوانەی ساوافان و داخورانیان ھەیە، دەناڵێنن بەدەست کەم خەوویەوە، بەھۆی ئازار یاخود ڕەقی و ئاوسانی جومگەکانەوە، توێژینەوەکان سەلماندوویانە به‌پێچاوانه‌شەوە ھه‌رڕاستە کەم خه‌وی و شەونخوونیش ھەمان کاریگەریان ھایە که‌ ھه‌وکردنی جومگه‌کان زیاد دەکەن، ھەروەھا ھەندێ حاڵه‌تی وه‌کو (فایبرۆمایالجیا ، ھاست کردن بە ماند وبوونی بەردەوام ، ڕۆماتیزمی جومگەکان ، تەشەموعی فەقەرات (ankylosing spondylitis) نەخۆشی (auto immune disease) کەلەش دژەتەن درو ست دەکات لە دژی جومگەکان) زیاد دەکات.
10- فەرامۆشکردنی ئازار لەجومگەکاندا:
ئازاری جومگە شتێکە نابێت فەرامۆش بکرێت، بەلام چ کاتێک پێ ویستە پزیشکی پسپۆڕبتبینێت؟
ھەر کاتێک سوربوونەوە ،ئاوسان ،ڕەق بوون ،گەرم بوون ،یاخود ئازار لەکاتی دەست لێداندا ھەبوو ،یاخود ئازار لە سێ ڕۆژ زیاتر بوو و کاریگەری نەبوو لەسەر ئیشی ڕۆژانەت. ھەر ئازارێک لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا چەند جارێک گەڕایەوە ئەبێت ڕای پزیشکی پسپۆڕی بۆ وەرگریت.
11- دانیشتنی زۆر بەرامبەر کومپیوتەر یاخود بە پێوە وەستانی زۆر :
پێویستە پۆزیشنەکەت ھەموو چارەکێک یان بیست دەقە جارێک بگۆڕیت بۆ کەم کردنەوەی فشاری سەر ماسولکەکان .
12- دووبارە کردنەوەی ھەمان جووڵە بە جومگەیەک یان ماسولکەیەک :
ئەنجامدانی ھەندێک وەرزش وات لێدەکات کەھەمان جووڵە دووبارەو سێ بارە بکەیتەوە، ئەگەر بەشێوەیەکی ناتەندروست خراپ بەکاری بێنیت دەبێتە ھۆی فشار خستنە سار جومگەکان و ئەگەری پێکان زیاد دەکەیت، بۆیە باشترە ھەموو وەرزشێک پێش دەست پێکردنی لەژێر چاودێری وەرزشەوانێکی پرۆفیشناڵ بێت، بۆ نموونە حاڵەتی (tennis elbow)کە توشی یاریزانەکانی تێنس دەبێت، بەھۆی زۆر بەکارھێنانی ماسولکەو جومگەی ئانیشك.
13- ئەنجامنەدان و فەرامۆش کردنی وەرزشی سترێچینگ و ڕاکێشانی ماسولکەکان، پێش وەرزش کردن یاخود کارکردن، لەبەرئەوەی پێش ھەموو وەرزشێک گرنگە ئیحما و گەرم کردن و سترێچ کردن بکەین بە ماسو لکەکانمان ئینجا دەست کەین بە وەرزشە سەرەکیەکە.
14- فەرامۆش کردنی ئەنجامدانی وەرزشی بەھێزکردنی ماسولکەکان :
لەدوای ٤٠ ساڵی ھەریەک لە ئێمە چڕی ئێسکی بەرەو کەمبونەوە دەڕوات و ئەگەری شکان زیاد دەکات، بۆیە گرنگە ئەو وەرزشانە بکرێت کە ماسولکە بەھێز دەکات و دروستی دەکات، ئەویش بە ھەڵگرتنی کێشی گونجاو لەژێر چاودێریدا، توێژینەوەکان دەڵێن، ئەم جۆرە وەرزشانە چڕی کانزاکانی ئێسک زیاد دەکەن بەڕێژەی ١-٣٪ و یارمەتی دروست بوونی ئێسکی نوێ دەدەن، بەھێزکردنی ماسولکەکان و زیادکردنی چڕی ئێسک ھەردووکیان کار و ھاوسەنگی جومگەکان ڕادەگرن.

دكتۆر هه‌ڤین كه‌مال شا محه‌مه‌د
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج - شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆچی پەڵەی شین و مۆر لەسەر جەستەم دەردەکەوێت، بەبێ ئەوەی ھیچ بەرکەوتنێکم ھەبووبێت؟

  • پێش 1 هەفتە

    نیشانەكانی توشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن چییه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    به‌زۆری ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئازاری ئه‌ژنۆكان

  • پێش 2 هەفتە

    باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌

  • پێش 3 هەفتە

    هەموو شتێك دەربارەی بەکتریای گەدە بزانه‌

  • پێش 3 هەفتە

    کیسی چەوری پێڵوی چاو، هۆکار و چارەسەرەکەی

  • پێش 4 هەفتە

    ده‌والی چییه‌؟ هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی كامانه‌ن؟

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو خوە خراپانە کامانەن کە ئازاری جومگەکان دروستدەکەن و زیادی دەکه‌ن؟

سەرەتا