20/11/2019 1125 جار خوێنراوەتەوە

هۆکارەکەی ئاشکرا دەبێت، بۆچی مۆرینیۆ لە تۆتینهام یاریدەدەر و هاوڕێکەی لەگەڵ نابێت؟

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

جۆزێ مۆرینۆی بۆ یەکەمجار پاش نزیکەی 18 ساڵ کارکردن بەبێ ڕوی ڤاریای یاریدەدەری ئەرکێکی ڕاهێنەرایەتی وەردەگرێت.



میدیاکانی بەڕیتانیا ئاشکرا دەکەن کە مۆرینۆ بەبێ ڕوی ڤاریای هاوڕێ و یاریدەدەری لەگەڵ یانەی تۆتینهام دەست بە مەشقدانی ئەو یانەیە دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوینی ڕابردوو ڤاریا لەگەڵ یانەی دەحیلی قەتەڕی گرێبەستی واژۆ کرد و ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئەو یانە عەرەبییەی وەرگرت، ئێستاش یانەکە بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ پێشەنگی خولی قەتەری گرتووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە مۆرینۆ لەگەڵ یانەی تۆتینهام خواو ساکارمینتۆی وەک یاریدەدەر دەستنیشانکردووە و لەگەڵ ئەو یاریدەدەرە کارەکانیان ڕادەپەڕێنن.

ڕوی ڤاریا لە ساڵی 2001وە و لە یانەی ئاونیاو لیریای پۆرتوگالییەوە لە تەنیشت مۆرینۆ بەردەوام کاری کردووە و لەسەرجەم یانەکانی پۆرتۆ و چێڵسی لە (دوو وێستگەدا) و ئینتەرمیلان و ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد یاریدەدەری سپێشڵ وەن بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڕیاڵ مەدرید بەرانبەر ئۆساسۆنا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناپۆلی بەهۆی پێکانە سەختەکەی لوکاکۆوە ناچارە هێرشبەرێک بگوازێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هۆکاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستی کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپووڵ ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بڕونۆ: سەرۆکی یانەیەک بە تایبەتی پەیوەندی پێوە کردم

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی بنیامین شێشکۆ هۆکاری چوونی بۆ مانچستەر یونایتد ڕوون دەکاتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ماک ئالیستەر چیرۆکێکی خۆی و محەمەد سەڵاح دەگێڕێتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    خوان گارسیا هۆکاری هەڵبژاردنی گرێبەستی بەرشەلۆنە ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لیڤەرپووڵ بەرگریکارێکی لاو دەگوازێتەوە

سەرەتا