پێش 4 هەفتە 161 جار خوێنراوەتەوە

چه‌ندین زانیاری له‌باره‌ی ڕادیۆی كوردیی به‌غدا

په‌یام
چه‌ندین زانیاری له‌باره‌ی ڕادیۆی كوردیی به‌غدا

1- یه‌كه‌مین ڕادیۆی كوردییه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌،
له‌سه‌رده‌می حكومه‌تی پاشایی عێراق كه‌وته‌ گه‌ڕ.
له‌ 19/11/1939 په‌خشی ڕادیۆكه‌ ده‌ستی پێكرد،
ماوه‌ی په‌خشه‌كه‌ سه‌ره‌تا 10 تا 15 خوله‌ك بووه‌.

2- په‌خشی ڕادیۆكه‌ له‌سه‌ر شه‌پۆلی كورتی 48،5م بوو.
كامیل كاكه‌مین، یه‌كه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆكه‌بوو،
یه‌كه‌مین بێژه‌ریش هه‌ر كامیل كاكه‌مین خۆی بووه‌.

3- كاتی ده‌ستپێكردنی به‌رنامه‌كانی ڕادیۆی كوردی،
له‌سه‌ره‌تادا كاتژمێر 8ی ئێواره ‌بووه‌ به‌كاتی به‌غدا،
ساڵی 1941 ماوه‌ی په‌خشه‌كه‌ زیادكرا بۆ كاتژمێرێك.
ساڵی 1947 كرایه‌ دوو كاتژمێر.

4- ساڵ به‌ساڵ په‌خشی ڕادیۆ‌كه‌ش‌ زیادی كردووه،
ساڵی 1966 هه‌واڵه‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌رداهات،
جگه‌ له‌ زاراوه‌ی كرمانجیی ناوه‌ڕاست (سۆرانی)،
كرمانجیی ژووروو (بادینانی)یشی بۆ زیاد كرا.

5- ساڵی 1978 زاراوه‌ی گۆران (هه‌ورامی) بۆ زیاد كرا،
جگه‌ له‌ هونه‌ر، به‌رنامه‌كانی زاراوه‌كه‌ زۆری نه‌خایاند.
ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان زمانه‌كانی توركمانی و سریانی،
خرانه‌ سه‌ر ڕادیۆی كوردیی به‌غدا.


6- ڕادیۆكه‌ گرنگیی تایبه‌تی به‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ده‌دا،
هونه‌ر‌مه‌ند عه‌لی مه‌ردان یه‌كه‌مین گۆرانیبێژی بووه‌.
حه‌سه‌ن زیره‌ك بۆ یه‌كه‌مینجار له‌ ساڵانی په‌نجاكان،
له‌ ڕادیۆی كوردی به‌غدا وه‌ك گۆرانیبێژ دامه‌زرا.


7- كۆمه‌ڵێ كه‌سایه‌تیی دیاری كورد هاوكاری ڕادیۆبوون،
له‌وانه‌: ئه‌مین زه‌كی، تۆفیق وه‌هبی، كه‌ریم زانستی،
ئیبرهیم ئه‌حمه‌د، عه‌بدولقادر قه‌زاز، جه‌مال بابان،
عه‌بدولحه‌مید ئه‌تروشی و زۆر كه‌سی تریش.


8- كولتوور و كه‌له‌پوور و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و مێژوو،
به‌شی سه‌ره‌كیی ڕادیۆی كوردیی به‌غدایان پێكده‌هێنا.
نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و ڕۆژنامه‌وانی زۆری كورد،
له‌و ڕادیۆیه‌ خزمه‌تی زمان و فه‌رهه‌نگیان كردووه‌.


9- حكومه‌ته‌ سه‌ركوتكه‌ره‌كانی سه‌رده‌مه‌كانی پێشوو،
ڕادیۆی به‌غدایان به‌كار ده‌هێنا دژی شۆڕشی كورد،
زۆرجار كوردانی ناپاكیش له‌وێوه‌ خۆیان ده‌نواند.


10- له‌ 1991 له‌كاتی هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر عێراق،
بۆماوه‌ی زیاتر له‌ 70 ڕۆژ په‌خشی ڕادیۆكه‌ ڕاوه‌ستا.
دواتر كه‌وته‌وه‌ گه‌ڕ، تا ساڵی 2003 به‌رده‌وامبوو.
له‌ 2003، پاش 67 ساڵ خزمه‌ت، به‌ته‌واوی ڕاوه‌ستا.

ئاماده‌كردن: سه‌ڵاح سالار

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆچی هەندێك كەس بەردەوام هەست بە سەرما دەكەن؟

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    باشترین كات بۆ خواردنی دەرمانەكانی پەستانی خوێن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    به‌كتریای گه‌ده‌ چیه‌؟ چۆن ده‌گوازرێته‌وه‌؟ نیشانه‌كانی تووشبوون پێیه‌وه‌ چیه‌؟

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چۆن له‌ به‌كتریای سه‌ر زمان ڕزگارت ده‌بێت؟

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    له‌كاتی توشبوون به‌هه‌ڵامه‌ت ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئایا ڕێجیم کردن ئه‌بێته‌ هۆی قژ وه‌رین

  • پێش 1 هەفتە

    هەنگوینی مەلەکی چی یە؟ سودەکانی چی یە؟

  • پێش 1 هەفتە

    چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان گروپی خوێن و جۆری ئه‌و خۆراكانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ ده‌بنه‌هۆی قه‌ڵه‌وی؟

سەرەتا