پێش 4 هەفتە 446 جار خوێنراوەتەوە

چەند جۆر نەخۆشی شەكرە هەیەو بڵاوترین جۆریان چییە؟

په‌یام ـ 

 شەكرەی جۆری  یه‌ك، لە ئەنجامی كاردانەوەی سیستمی خودبەرگریكاری لەش روودەدات (كە لە راستیدا كاری ئەم سیستمە پاراستنی لەشە)، بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا هێرش دەكاتە سەر خانەكانی بەرهەمهێنی ئەنسۆلین و وایان لێدێت، كە نەتوانن بڕی پێویستی ئەنسۆلین بەرهەمبهێنن، تا ئێستا بەتەواوی هۆكاری ئەمە نەزانراوە. 

ئەو كەسانەی توشی شەكرەى جۆری یه‌ك دەبن، هۆرمۆنی ئەنسۆلین زۆر كەم بەرهەمدەهێنرێت لە لەشیاندا، وە یاخود هەر بەرهەم نایەت.  
سەفەركردن،یاخود ژیان لە و ناوچانەی دوورن لە هێڵی ئیستوای گۆی زەوییەوە، مەترسی توشبون بەنەخۆشی شەكرەی یه‌ك زیاتر دەكەن.
                                                                                         
هه‌روه‌ها كەسانی توشبوو بەم جۆرەی شەكرە، پێویستە رۆژانە دەرزی ئەنسۆلین بەكاربهێنن، بۆ كۆنترۆڵكردنی رێژەی شەكر لە خوێنیاندا، ئەگەر بێتو بڕی پێویست لە ئەنسۆلین وەرنەگرن، ئەوا ئەگەری ئەوەیان هەیە گیان لەدەست بدەن. 

نزیكەی % 90ی توشبووان بە نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەمە، بەهۆی تێكچوونی (میتابۆلیزم)ه‌وه‌ ئەنسۆلین ناتوانێت كۆنترۆڵی رێژەی شەكر لەخوێندا بكات و رێژەكەی بەرز دەبێتەوە.   كەسانی توشبوو بە جۆری دووه‌می شەكرە، دەتوانن كۆنترۆڵی نەخۆشییەكەیان بكەن، بە ئەنجامدانی وەرزش و پەیڕەوكردن لە سیتسمی خۆراكی تەندروست. 

شەكرەی كاتی دووگیانی، بەهۆی زیاد بوونی رێژەی شەكر لەخوێندا و لەكاتی دووگیانی خانماندا روودەدات، كاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی خودی خانمەكە و كۆرپەكەی، ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت.                                    
بەگشتیی %25ی خانمانی دووگیان لە جیهاندا توشی ئەم جۆرەی شەكرە دەبن، كە بەشەكرەی كاتی دووگیانی (GDM) ناودەبرێت.
                                                                                                        
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەم جۆرەی شەكرە لە دوای ماوەی دووگیانی تەواو دەبێت، خانمەكە دۆخی تەندروستی ئاسایی دەبێتەوە و نەخۆشی شەكرەی نامێنێت.  

هەندێك لە خانمان (ئه‌وانه‌ی شه‌کره‌ی کاتی دووگیانیان هه‌یه‌)و تەنانەت كۆرپەكانیشیان مەترسی ئەوەیان لێدەكرێت، كە لە داهاتوودا توشی نەخۆشی شەكرەی جۆری دووه‌م ببن، نزیكەیی رێژەی نیوەی خانمانی توشبوو بە (GDM)  توشی شەكرەی جۆری دووه‌م دەبن، پاش ( 5- 10) ساڵ دوای لەدایكبوونی كۆرپەكانیان.
 

 له‌ ماڵپه‌ڕی نه‌خۆشخانه‌ی (به‌خشین) وه‌رگیراوه‌..

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بۆچی پەڵەی شین و مۆر لەسەر جەستەم دەردەکەوێت، بەبێ ئەوەی ھیچ بەرکەوتنێکم ھەبووبێت؟

  • پێش 1 هەفتە

    نیشانەكانی توشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن چییه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    به‌زۆری ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئازاری ئه‌ژنۆكان

  • پێش 2 هەفتە

    باشترین جۆره‌کانی گژوگیا بۆ دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده‌

  • پێش 3 هەفتە

    هەموو شتێك دەربارەی بەکتریای گەدە بزانه‌

  • پێش 3 هەفتە

    کیسی چەوری پێڵوی چاو، هۆکار و چارەسەرەکەی

  • پێش 4 هەفتە

    ده‌والی چییه‌؟ هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی كامانه‌ن؟

  • پێش 4 هەفتە

    ئەو خوە خراپانە کامانەن کە ئازاری جومگەکان دروستدەکەن و زیادی دەکه‌ن؟

سەرەتا