02/07/2019 3201 جار خوێنراوەتەوە

ئاگاداری حەبی ئازارشکێن بن

نوســینی د.زانا دزەیی
پسپۆڕی ھەناو

حەبە ئازارشکێنەکان (مسکنات) بە پڕفرۆشتریین چارەسەرە پزیشکییەکان دادەنرێن و زۆرتریین بەکاربەریان ھەیە، ڕۆژانە نزیکەی لە ٪٣٥-٤٠ چارەسەرە پزیشکییەکان لە حەبی ئازارشکێن پێکھاتوون.

حەبە ئازار شکێنەکان چەند گرووپێکن، بەڵام ئەوەی لێرە دەمەوێ ئاماژەی پێ بکەم گرووپی حەبەکانی (دەرمانە نا ستیرۆیدە دژەھەوکەرەکان)ە، کە لە زمانی پزیشکیی بە (NSAID) ناو دەبرێن.

دیارتریین نموونەی ئەو حەبانە: ئەسپیرین، دیکلۆفیناک (ڤۆلتارین)، پڕۆفین، ناپرۆکسین، مۆبیک، ئیندۆسید، پیرۆکزیکام و ...ھتد.

بۆ ئاگادار بین لە بەکارھێنانی؟!
وەڵامەکەی لەبەر ماک و لێکەوتە سلبییەکانی ئەو حەبانەیە، کە خۆی دەگرێتەوە لە:

-برین (قوڕحە) و ھەوکردنی مەعیدە و دوانزە گرێ، بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی قوڕحەی مەعیدە و دوانزە گرێ دادەنرێن، بە تایبەتی ئەگەر بە شێوەیەکی بەردەوام و ھەڕەمەکیی و بێ ڕێنمایی پزیشک بەکاربھێنرێن.

-کاریگەریی لاوەکیی و سلبیی لەسەر گورچیلەکان و ھۆکاری سست بوونی گورچیلەکانە بە تایبەتی لە کەسانی بە تەمەن و ئەوانەی کێشەی دڵ و زەخت و ڕەقبوونی خوێنبەرەکانیان ھەیە.

-بەرزبوونەوەی کاتیی فشاری خوێن، بە تایبەت لەوانەی کە بە تەمەنن.

-گەڕاندنەوەی خوێ و ئاوی زیاد بۆ لەش بە تایبەت لەوانەی کە کێشەی پەککەوتنی درێژخایەنی دڵیان ھەیە.

-تەسک کردنەوەی بۆڕیچکەی ھەناسە لە سییەکان بە تایبەت لەوانەی کە ڕەبۆ یان ھەستییاری درێژخایەنی سییەکانیان ھەیە.

ھاوڵاتی بەڕێز...
بۆ پاراستنی تەندروستی خۆت و کەس و کارت، ھەر کاتێک پێویستت بە حەبی ئازار شکێنی ئەم گرووپە دەرمانە ھەبوو، پێویستە لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ بەکاری بھێنیت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

  • 01/05/2025

    یاد نەقشبەندی: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆرە

  • 07/03/2025

    تەندروستی جیهانی: ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەکییەكان ژیانی ملیۆنان نەخۆش دەخاتە مەترسیەوە

  • 02/03/2025

    کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت

  • 22/02/2025

    جیهان.. قەیرانی ئۆكسجین ژیانی ملیۆنان كەس دەخاتە مەترسییەوە

  • 01/02/2025

    كۆشكی سپی: دەرچوونی "كۆڤید-19" لە تاقیگەیەكی وڵاتی چین ڕاستییەكی سەلمێنراوە

  • 21/12/2024

    بەكارهێنانی زیاد لەپێویستی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەبێتەهۆی پوكانەوەی مێشك و سڕكردنی

  • 23/11/2024

    پیشەسازیی داودەرمانی جیهان لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ دوو هێندە زیاد دەكات

سەرەتا