24/05/2025
228 جار خوێنراوەتەوە
كۆمسیۆنی هەڵبژاردن: لە سبەینێوە تۆماری لیستی پاڵێوراوان دەستپێدەكات
پەیام
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق كاتی وەرگرتنی لیستی پاڵێوراوەكانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دیاریی كرد.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند: سبەینێ، یەكشەممە، ڕۆژی وەرگرتنی لیستی ناوی پاڵێوراوانی قەوارە و پاڵێوراوە سەربەخۆكانە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران.
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ڕایشیگەیاند: پڕۆسەكە تاوەكو كۆتایی دەوامی ڕۆژی 24ی حوزەیران، واتە مانگی شەشی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
نۆی مانگی ڕابردوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ڕۆژی 11ی تشرینی دووەم/ مانگی 11ی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاریی كرد.
بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنیش 28 ملیۆن لە دانیشتووانی عێراق مافی بەشدارییان لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی داهاتوو هەیە، لەو ژمارەیەش نزیكەی یەك ملیۆنیان لەدایكبووی ساڵی 2007ن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە