پێش 3 هەفتە
301 جار خوێنراوەتەوە
چه‌مچه‌ماڵ..به‌تۆمه‌تی كوشتن، سێ كه‌س ده‌ستگیركران
په‌یام
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه به تۆمه‌تی
كوشتنی سێ هاوڵاتی سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون.
هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه به بڕیاری دادوه‌ر له
قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به پێی مادده‌ی 406ی یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
تۆمه‌تباری یه‌كه‌م به‌ناوی تۆمەتبار ( ب ، ب ،
ح ) لەدایكبووی 1997 شه‌وی رابردوو له ناو بازاڕی چه‌مچه‌ماڵ به‌چه‌قۆ هێرشی كرده
سه‌ر كه‌سێك به‌ناوی ( ه ، ك ،ح ) لەدایكبووی 1998 پاش برینداربونی گیانی له‌ده‌ست
دا.
هه‌روه‌ها دوو تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی (ب ، ص
،ف )و ( ش ، ص ،ف ) كه پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیان هه‌بووه به تۆمه‌تی كوشتنی
دوو كه‌س، ده‌ستگیر كراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە