پێش 3 هەفتە 289 جار خوێنراوەتەوە

مانچینی مەرجی گەڕانەوەی بالۆتێللی بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا مەرجی گەڕانەوەی ماریۆ بالۆتێللی هێڕشبەری بریشیا بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ئاشکرا دەکات.

 

 لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی مانچینی وتی: بردنەوەی ١٠ یاری یەک لە دوای یەک کارێکی زۆر باشە، بەتایبەتی کە لە ساڵی 1938وە یەکەمجارە هەڵبژاردەکەمان ئەو ژمارەیە تۆمار دەکات، یاریزانەکان ئەنجامێکی زۆر باشیان بەدەستهێناوە و کارەکانی ئێمەش لە مانگی شەشی ساڵی داهاتووە دەست پێ دەکات.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی ئازۆری ئەوەی ڕاگەیاند کە بیری لەوە نەکردۆتەوە هیچ یاریزانێکی دیکە بۆ لیستی یاریزانەکانی زیاد بکات، چونکە کاتیان بۆ تاقیکردنەوەی یاریزانی نوێ لە بەردەستدا نییە.

لە کۆتایشدا سەبارەت بە چارەنووسی بالۆتێللی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و گەڕانەوەی ئەو هێرشبەرە بۆ ڕیزەکانی ئازۆری مانچینی وتی: زۆر قورسە هەر یاریزانێکی دیکە بۆ پێکهاتەکەمان زیاد بکەین، چونکە کاتمان نییە تا ئەوەی یاریزانی دیکە ئەزموون لەگەڵ پێکهاتەکەمان پەیدا بکات، بالۆتێللی خۆی ئەو ڕاستییە دەزانێت کاتێک باگهێشت دەکرێتەوە کە ئاستی هاوشێوەی هەموو یاریزانەکانی دیکە بەرز بێت و شایستەی پۆشینی درێسی شینی ئیتاڵیا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاریس سانجێرمان بۆ شوێنگرتنەوەی نێمار چاوی لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی بەرانبەر بەرشەلۆنە داوایەکی قورس لە یاریزانەکانی دەکات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمی؛ هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دوورخرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیامێکی توند ئاڕاستەی مباپێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی پێش کلاسیکۆ گاڵتە بە هازارد دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی پێکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ مەشقەکان گەڕایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لامپارد بەرگریکارێکی پێشووی چێڵسی دەگەڕێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ژووری جلگۆڕینی لیڤەرپووڵ باسی چی کراوە؟ کلوپ وەڵام دەداتەوە

سەرەتا