پێش 4 هەفتە
324 جار خوێنراوەتەوە
تره‌مپ، لێبوردنی بۆ 2 سه‌ربازی زیندانیكراوی ئه‌مریكا ده‌ركرد كه تۆمه‌تبارن به تاوانی جه‌نگ
په‌یام
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، فه‌رمانی لێبوردن بۆ 2 سه‌ربازی زیندانیكراوی وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌كات كه تۆمه‌تبارن به تاوانی جه‌نگ له ئه‌فغانستان.
كلینت لۆره‌نس و مه‌تیۆ گۆلستاین 2 سه‌ربازی ئه‌مریكین رۆژی هه‌ینی به فه‌رمانی تره‌مپ لێخۆشبونیان بۆ ده‌رچوو، كه هه‌ردوكیان به هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له وڵاتی ئه‌فغانستان زیندانیكرابوون.
ئه‌و 2 سه‌ربازه‌ی ئه‌مریكا به بریاری دادگا ده‌یان ساڵ زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندا بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵانی 2010 بۆ 2012 له وڵاتی ئه‌فغانستان فه‌رمانیان به چه‌كداره ئه‌مریكیه‌كانی ژێر ده‌ستیان كردبوو هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌فغانستان بكوژن و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س به ده‌سترێژی گولـله‌ی ئه‌وان گیانیان له ده‌ستداوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە