20/05/2025
180 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: له 2028 ـدا ده‌گه‌ینه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ته‌واوه‌تیی غازی سروشتی
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له 2028 ـدا ده‌گه‌نه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ته‌واوه‌تیی غازی سروشتی. ده‌شڵێت: قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی 87 ملیار دۆلاره.
له میانه‌ی به‌شداری له كۆڕبه‌ندی گفتوگۆی تاران، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕێكی خستووه، فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ڕێی وه‌رگرتنی سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیه‌وه، عێراق ڕۆڵی نێوه‌ندگیری ده‌بینێت و پێشنیاز ده‌داته لایه‌ن و وڵاته‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كانیان.
فوئاد حسێن ده‌ڵێت، عێراق ده‌یه‌وێت به جیا ده‌ستپێشخه‌ری له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی یه‌مه‌ن و سوودان و لیبیا بكات كه به‌ده‌ست قه‌یرانی جۆراوجۆره‌وه ده‌ناڵێنن. ڕاشیگه‌یاند: ئاسایش بنه‌مای گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانه، به‌بێ ئاسایش و سه‌قامگیری گه‌شه‌كردن به‌دی نایه‌ت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، حكومه‌تی به‌غداد كار له‌سه‌ر پلانی هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی ده‌كات، ده‌ستی به وه‌به‌رهێنان له غازی سروشتی كردووه و پێشبینی ده‌كرێت تاكو ساڵی 2028 عێراق بگاته ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ته‌واوه‌تیی له غازی سروشتی‌دا.
فوئاد حسێن ڕاشیگه‌یاندووه: له‌ئێستادا لێشاوی وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌ناوخۆی عێراق ده‌ستی پێ كردووه و بڕه‌كه‌ی به 87 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابوریی وڵاته‌كه هه‌بووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە