پێش 4 هەفتە
889 جار خوێنراوەتەوە
سلێمانی.. سبه‌ی یه‌كه‌مین دادگایی دۆسیه‌ی سووتانی سێوان قادر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
په‌یام
سبه‌ینێ یه‌كه‌مین ڕۆژی دادگاییكردنی دۆسیه‌ی سوتانی سێوان قادر‌و سێ منداڵه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای ئاماده‌بونی رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن.
له ئاگادارینامه‌یه‌كدا پرۆژه‌ی ژن ژیانه مه‌یكوژه و بنه‌ماڵه‌ی سێوان قادر رایانگه‌یاندووه سبه‌ینێ یه‌كه‌م ڕۆژی دانیشتنی دادگایی ده‌بێت له شاری سلێمانی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی سێوان قادر و 3 مناڵه‌كه‌ی كه پار له ڕوداوێكی تراژیدیدا هه‌ر چواریان سوتان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه به ناوی بنه‌ماڵه‌ی سێوان و پرۆژه‌ی ژن ژیانه مه‌یكوژه بانگهێشتان ئه‌كه‌ین بۆ ئاماده‌بون له پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌دا.
هاوكات داوا له هه‌مو ڕێكخراوه‌كانی ژنان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و مافی منداڵان و چالاكه‌وانانی مه‌ده‌نی و میدیاكاران و هه‌مو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ده‌ربه‌ستی ئه‌م دۆسیه‌ن، كراوه ئاماده بن له دادگا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە