پێش 4 هەفتە 280 جار خوێنراوەتەوە

کۆنتی لە مەترسییەکی گەورەدایە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

ئانتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی ژیانی لە مەترسیدایە و لە لایەن پۆلیسەوە پارێزگاری توندی لێ دەکرێت.

هەردوو ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت و کۆرێیرا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای دەکەن کە کۆمەڵێک کەسی نەناسراو نامەیەکیان بۆ کۆنتی ناردووە و لە نامەکەدا جگە لەوەی هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە و گولـلەیەکیشیان بۆ کردۆتەوە ناوی زەرفی نامەکەوە، ڕاستەوخۆ ئەو ڕاهێنەرەش لایەنی ئەمنی و پۆلیسی ئیتاڵی لە بابەتەکە ئاگادار کردۆتەوە و داوای کردووە ژیانی بپارێزن.

لەلای خۆشیانەوە پۆلیسی شارەکە هەڵساون بە زیادکردنی ژمارەی پاسەوانەکانی و لە نزیک ماڵەکەی ئەو ڕاهێنەرە و شوێنی مەشقەکانی ئینتەرمیلان و شاری میلانۆ چەند کەسێک پارێزگاری لە ژیانی کۆنتی دەکەن.

میدیاکانی ئەو وڵاتەش ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەوانەی هەرەشەیان لە کۆنتی کردووە کۆمەڵێک هاندەرانی سەرسەختی یۆڤانتۆس و نایانەوێت ئانتۆنیۆ ڕاهێنەرایەتی ئینتەرمیلان بکات، چونکە پێشتر کۆنتی چ وەک یاریزان و چ وەک ڕاهێنەریش گرنگییەکی زۆری لای هاندەرانی خانمەپیرەکە هەبووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاریس سانجێرمان بۆ شوێنگرتنەوەی نێمار چاوی لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی بەرانبەر بەرشەلۆنە داوایەکی قورس لە یاریزانەکانی دەکات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمی؛ هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دوورخرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیامێکی توند ئاڕاستەی مباپێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی پێش کلاسیکۆ گاڵتە بە هازارد دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی پێکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ مەشقەکان گەڕایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لامپارد بەرگریکارێکی پێشووی چێڵسی دەگەڕێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ژووری جلگۆڕینی لیڤەرپووڵ باسی چی کراوە؟ کلوپ وەڵام دەداتەوە

سەرەتا