پێش 4 هەفتە 1170 جار خوێنراوەتەوە

شەڕی نێوان مێسی و ڕاهێنەری بەڕازیل، ئەو دیمەنەی لە شاشەکانەوە دەرنەکەوت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەڕازیل کە لە وڵاتی سعودییە بەڕێوەچوو دەمەقاڵێ لە نێوان لیۆنێل مێسی هێرشبەری تانگۆ و تیتی ڕاهێنەری بەڕازیل دروست دەبێت و ئەم دیمەنەش لە زوومی کامێراکانەوە دەرناکەوێت.

لەم بارەیەوە ڕاهێنەری بەڕازیل دوای شکستەکەیان بەرانبەر ئەرجەنتین لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان وتی: پاش ئەوەی مێسی بە لێدانی سزا گۆڵەکەی تۆمار کرد، دەبوو ئەو هێڕشبەرە کاتی زەردی وەربگرتایە و منیش داوام لە ناوبژیوان یارییەکە کرد کارتی زەرد بە مێسی بدات، بەڵام مێسی ڕوویکردە من و پێ وتم بێ دەنگ بە، منیش وەڵام دایەوە و پێم وت پێویستە تۆ بێ دەنگ بیت، ئیتر ئەمە هەموو ڕووداوەکەوە بوو، بەڵام پێویستە یارییەکی گرنگی لەم جۆرە بە داوەرێکی گەورە بسپێردرێت ئەگەرنا شکست دەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    " نێمار کەسێکی گرینۆکە "

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆکی یۆڤانتۆس لە بارەی چارەنووسی ساری ڕاهێنەرەوە قسەی خۆی کرد

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    میهالۆڤیچ ڕەگەزنامەی شەرەفی پێ دەبەخشرێت

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاریس سانجێرمان بۆ شوێنگرتنەوەی نێمار چاوی لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کۆنتی بەرانبەر بەرشەلۆنە داوایەکی قورس لە یاریزانەکانی دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی؛ هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دوورخرایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیامێکی توند ئاڕاستەی مباپێ دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی پێش کلاسیکۆ گاڵتە بە هازارد دەکات

سەرەتا