09/05/2025
386 جار خوێنراوەتەوە
دەمپارتی: بەرپرسیارێتی پڕۆسەى ئاشتیی لە ئەستۆی هەموو دامەزراوەکانى تورکیادایە
پەیام
دەمپارتی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی كۆنگرەی پەكەكە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە
و دەڵێت: ئەمڕۆ شاهیدی قۆناغێكی مێژوویی و هەرە گرنگی مێژووی نوێی توركیاین.
دەمپارتی كە ڕۆڵی سەرەكی لە پرۆسەی ئاشتیدا هەبووە، رایگەیاندووە، بۆ سەركەوتنی
ئەم پرۆسەیە، بەرپرسیارێتی دەكەوێتە ئەستۆی هەموو دامەزراوە سیاسی، ڕێكخراوە كۆمەڵگەییەكان
و یەك بە یەكی 85 ملیۆن هاوڵاتیانمان، پارێزگاری لە ئاشتی بكەن.
دەمپارتی راشیگەیاندووە، بە بڕیارەكانی كۆنگرەی مێژوویی پەكەكە دوای 50 ساڵ
لە پێكدادانە بەردەوامەكان، هەنگاوێكی تر لە ئاسۆی ئاشتی نزیك دەبینەوە. ئەم هەنگاوە،
هەنگاوی لە دایكبوونەوەی ئاشتی و سیاسەتی دیموكراتیكە كە خاكە دێرینەكەمان سەدان
ساڵە بە حەسرەتییەوە دەژیت.
دەمپارتی جەختی لەوە كردوەتەوە لە بەردەم ئاشتییەكی شكۆدار و چارەسەرییەكی
دیموكراتیكدا لاپەڕەیەكی نوێ دەكرێتەوە. دوای ئەم قۆناغە مێژووییە؛ وەك دەم پارتی
لەو باوەڕەداین بۆ چارەسەری پرسی كورد و دیموكراتیكبوونی توركیا پێویستە لە سەرەتادا
پەرلەمانی توركیا و هەموو دامەزراوە سیاسییە دیموكراتییەكان بەرپرسارێتی بگرنە ئەستۆ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە