07/05/2025
208 جار خوێنراوەتەوە
عێراق.. مانگی ڕابردوو زیاتر له هه‌زار زیندانی به لێبوردنی گشتی ئازادكراون
ته‌نیا له مانگی ڕابردوودا له پارێزگاكانی عێراق نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س له به‌ندیخانه و چاكسازییه‌كان به لێبوردنی گشتی ئازاد كراون.
وه‌زاره‌تی دادی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ژماره‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی چاكسازی عێراقه‌وه له مانگی نیسانی ڕابردوودا ئازاد كراون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه كۆی گشتی ئازادكراوان گه‌یشتۆته 1750 به‌ندكراو له به‌غدا و پارێزگاكان.
له‌باره‌ی شێوازی ته‌واوكردنی ماوه‌ی سزای به‌ندكراوه‌كان، وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه، كه 289 به‌ندكراو به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی سزاكه‌یان یان به‌پێی بڕیاری پێداچوونه‌وه ئازادكراون، هه‌روه‌ها 1461 به‌ندكراو به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد كراون.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی داد جه‌ختی كرده‌وه، كه فه‌رمانگه‌ی چاكسازی به وردی به‌رده‌وامه له چاودێریكردنی ڕێكاره‌كانی ئازادكردن، بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنیان دوای ته‌واوكردنی هه‌موو پێداویستیه یاساییه‌كان، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی به جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری و ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی به‌پێی ڕێنماییه یاساییه په‌سه‌ندكراوه‌كان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە