پێش 4 هەفتە
569 جار خوێنراوەتەوە
فەرمی... بایرن میونخ ڕاهێنەری نوێ دەستنیشان کرد
پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها
یانەی بایرن
میونخی ئەڵمانی بە شێوەیەکی فەرمی تا دوای پشووی سەری ساڵ ئەرکی ڕاهێنەرایەتی
یانەکەی بە هانسی فلیکی یاریدەدەرەکەی نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەر دوورخراوە سپارد.
کەمێک پێش ئێستا
لە بۆنەیەکی تایبەتدا کە بۆ وازهێنانی ئۆلی هۆنیسی سەرۆکی یانەکەی ڕێکخرابوو، بە ئامادەیی تەواوی کارگێری یانەکە کارل هاینز ڕۆمەنیگەی
بەڕێوبەری جێبەجێکاری بایرن میونخ ئەوەی ئاشکرا کرد، کە یانەکەیان بڕیاری داوە تا
کۆتایی پشووی سەری ساڵ هانسی فیلکی ڕاهێنەری کاتی ئێستای یانەکەیان لە ئەرکەکەی
بەردەوام بێت و بەم نزیکانە ڕاهێنەری نوێ بۆ یانەکەیان دەستنیشان ناکەن.
ئەم لێدوانەی
ڕۆمەنیگە لە کاتێکدایە کە یانەکەیان لەگەڵ چەندین ڕاهێنەری ناوداری ئەوروپا
بەردەوام لە گفتوگۆدا بوو تا ئەوەی شوێنی نیکۆ کۆڤاچ پڕ بکەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە