پێش 4 هەفتە 217 جار خوێنراوەتەوە

بریکارەکەی داهاتووی کاڤانی دیاری کرد

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

بریکارەکەی ئیدسۆن کاڤانی ئەوەی ڕاگەیاند کە چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا گرێبەستیان پێشکەشکردووە و داهاتووی ئەو هێرشبەرە ئۆرۆگواییەشی ئاشکرا کرد.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان فەرەنسای بریکارەکەی کاڤانی وتی: چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا بە مەبستی گواستنەوەی کاڤانی گرێبەستیان پێشکەشکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا سەبارەت بە درێژ کردنەوەی گرێبەستەکەمان لەگەڵ پاریس سانجێرمان هیچ گفتوگۆیەکمان نەکردووە، لەوەش دڵنیام لەم زستانەدا یانە فەرەنسییەکە جێناهڵێت.

لە درێژەی قسەکانیدا بریکارەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ڕۆیشتنی کاڤانی لە پاریس شتێکە دەبێت ڕوو بدات و گەڕانەوەشی بۆ خولی ئیتاڵی شتێکی چاوەڕوانکراوە، بەڵام لە کۆتایی وەرزدا.

لە کۆتایشدا بریکارەکەی کاڤانی ئەوەی نەشاردەوە کە لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی گفتوگۆیەکی کەمیان کردووە، بەڵام شتی زۆر گرنگیان باس نەکردووە و وتیشی: کاڤانی لە توانایدایە لە 3 ساڵی داهاتوودا لە  یانەکانی ئەوروپادا یاری بکات و پارێزگاری لە ئاستیشی بکات.

پاش پێکانەکەی ئەم دواییەی کاڤانی و هاتنی ماورۆ ئیکاردیش بۆ یانە پاریسییەکە، ئیدی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە وەک پێویست لە لایەن تۆخێلی ڕاهێنەرەوە مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت و زیاتر لەسەر کورسی یەدەگ دەبینڕێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاریس سانجێرمان بۆ شوێنگرتنەوەی نێمار چاوی لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی بەرانبەر بەرشەلۆنە داوایەکی قورس لە یاریزانەکانی دەکات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمی؛ هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دوورخرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیامێکی توند ئاڕاستەی مباپێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی پێش کلاسیکۆ گاڵتە بە هازارد دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی پێکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ مەشقەکان گەڕایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لامپارد بەرگریکارێکی پێشووی چێڵسی دەگەڕێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ژووری جلگۆڕینی لیڤەرپووڵ باسی چی کراوە؟ کلوپ وەڵام دەداتەوە

سەرەتا