05/05/2025
398 جار خوێنراوەتەوە
یەمەن: چالاكییەکان بۆ سەر فڕۆكەخانەكانى ئیسرائیل بەردەوامییان دەبێت
پەیام
لە كاردانەوەی بڕیاری فراوانكردنی هێرشەكانیان بۆسەر كەرتی غەززە، حوسییەكانی یەمەن بڕیاریاندا گەمارۆی تەواوەتی ئاسمانیی بخەنە سەر قەوارەی داگیركەری زایۆنی.
یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازی حوسییەكانی یەمەن رایگەیاند، بڕیاریانداوە گەمارۆی تەواوەتی ئاسمانیی بخەنە سەر قەوارەی داگیركەری زایۆنی و لەو میانەیەشدا چالاكییەكانیان بۆ بەئامانجگرتنی فڕۆكەخانەكانیان دەست پێ دەكەن.
یەحیا سەریع وتیشی، بە ئامانجگرتنی فڕۆكەخانەی بن گۆریۆن دەستپێكی گەمارۆكەیە بۆسەر قەوارەی زایۆنی و بەردەوام دەبن و چالاكییە سەربازییەكانیان بۆسەر فڕۆكەخانە زایۆنییەكان بەردەوامییان دەبێت.
وتەبێژی سەربازی حوسییەكانی یەمەن داواشی لە كۆمپانیا فڕۆكەوانییەكان و وڵاتانی جیهان كرد كە گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانە زایۆنییەكان ڕابگرن ئەوەش بۆ سەلامەتی گیانی گەشتیارەكانیان.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ فڕۆكەخانەی بن گۆریۆن لەلایەن حوسییەكانی یەمەنەوە بۆردومانكرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە