01/05/2025
543 جار خوێنراوەتەوە
گەرمیان.. لە 25 ساڵی ڕابردوودا 13 ساڵیان وشكەساڵی بووە
پەیام
بە
پێی راپۆرتێك لە فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، بەم ساڵەوە لە ماوەى 25 ساڵی ڕابردوودا،
13 یان وشكەساڵی ڕوویداوە.
هێمن
حسێن، سەرپەرشتیاری ئامێرەكانی ژینگەی كەشناسیی گەرمیان، لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بە
ناهاوسەنگیی باران كردووە، بەتایبەتی لە مانگەكانی كانوونی یەكەم و دووەم كە تەنیا 14.8 و 1.4 ملیمەتر باران باریوە، لە كاتێكدا ساڵی ڕابردوو
352.6 ملیمەتر باران باریوە.
بە
وتەی ناوبراو ئەمساڵ وشكەساڵی بووە لە گەرمیان، بەڵام هاوشێوەی ساڵانی 2008، 2012،
2021 و 2022 نییە كە بارانبارین تێیاندا كەمتر لە 150 ملیمەتر بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە