29/04/2025 295 جار خوێنراوەتەوە

لاوتارۆ مارتینێز لە بارەی یاری بەرشەلۆنە هۆشداری دەداتە یاریزانەکانی هاوڕێی

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

لاوتارۆ مارتینێزی کاپتنی ئینتەرمیلان هۆشداری دەدات و ڕایگەیاند، زۆر باش هێزی هێرشبەری بەرشەلۆنە دەناسن.

 لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بەو یارییە، لاوتارۆ ئاماژەی بەوەدا، تیپەکەیان لە دۆخێکی باشدایە و کلیلی سەرکەوتنی هەر یانەیەک یەکڕیزییە و بۆ یارییەکە تەواو ئامادەن و لە ژووری جلگۆڕین چەند ئامۆژگارییەکیان بە یەکدی وتووە.

کاپتنەکەی نیراتزۆری باس لەوەش دەکات، زۆر باش هێزی هێرشبەری و توانای گۆڵکردنی بەرشەلۆنە دەناسن و پێویستە هەمووان لە ڕووی بەرگرییەوە کاری زۆر باش بکەن، چونکە خۆیان تاکە تیپن لەم وەرزە لە بەرگری زۆر ناوازە بوون و کەمترین گۆڵیان لێکراوە.

مارتینێز دەشڵێت: لە سێ ساڵی ڕابردوو دووجار گەیشتوونەتە قۆناغی نیوەی کۆتایی و خەونی هاندەرانمان ئەوەیە دووبارە بگەینەوە یاریی کۆتایی.

لە کۆتایدا سەبارەت بە بەراوردکردنی لامین یەماڵ بە مێسی، لاوتارۆ وتی: بۆ من لیۆ ژمارە یەکە و باشترینی مێژووە و هەرواش دەمێنێتەوە، بەڵام یەماڵیش یاریزانێکی گرنگە و هەمووان دەشزانن هێشتا لاوە و نازناوی گرنگی بەدەست هێناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دزیکۆ لەسەر ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ئیتاڵیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆسنە قسەی خۆی کرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مباپێ هەڕەشەیەکی تووند لە هەڵبژاردە ڕکابەرەکانیان دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی یاریزان پلانەکەی دەگۆڕێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    فیفا بە فەرمی یاسا نوێیەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدری دەرگای چوونی بۆ ڕیاڵ مەدرید واڵا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ڤینیسیۆس قسە لەسەر شێوازی بردنەوەی مۆندیال بۆ بەڕازیل دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچلۆتی: چوار شوێنی بەتاڵ بۆ جامی جیهانی ماوەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    کاتی کلاسیکۆی دووەمی لالیگا دیاری کرا

سەرەتا