28/04/2025 329 جار خوێنراوەتەوە

ئاگری تەقینەوەكەی بەندەر عەباس هێشتا كۆنترۆڵنەكراوە و ئامارەكانیش ڕوو لە هەڵكشانە

پەیام 

هێشتا ئاگری تەقینەوەكەی بەندەر عەباس كۆنترۆڵ نەكراوە و ئاماری قوربانییانیش ڕوو لە هەڵكشان دەكات، هاوكات لە تاران بەهۆی خۆڵبارین و گەردەلولی بەهێزەوە گیانلەدەستندان و بریندار بوون تۆمار كرا.

بەپێی نوێترین ئامار كە سەبارەت بە تەقینەوەكەی بەندەری شەهید ڕەجایی لە شارۆچكەی بەندەر عەباسی پارێزگای هورموزگان بڵاو كراوەتەوە تا ئێستا هەزار و 242 بریندار و 46 گیانلەدەستدان تۆمار كراون.

 لای خۆیەوە محەمەد ئاشووری، پارێزگاری هورموزگان ڕایگەیاندووە: لە پارێزگاكانی كرمان و بوشێهر و فارسەوە تیمی فریاگوزاری گەیشتوونەتە بەندەر عەباس و تەواوی تیمەكان سەرقاڵی كاری خۆیانن و ئەگەری هەیە كە ئاماری قوربانیانیش ڕوو زیادبوون بكات.

هاوكات وتەبێژی مانگی سووری ئێرانی ڕایگەیاند، لە ڕێگەی 50 تیمی فریاگوزارییەوە سەرقاڵی كۆنترۆڵكردن و بەهاناوەچوونی قوربانیانن.

وەك هاوكارییەكیش بۆ كۆنترۆڵكرنی ئاگرەكە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ فڕۆكەی گەورەی ڕووسی بۆ ئاوبرژێن و كوژراندەوەی ئاگرەكە گەیشتووەتە ئێران و لە فڕۆكەخانی بەندەر عەباس نیشتووەتەوە، بەڵام سەرۆكی ڕێكخراوی مانگی سووری ئێرانی ڕایگەیاندووە رەنگە پێویستیان بە بەكارهێنانی ئەو فڕۆكە ڕووسیانە نەبێت چونكە ئاگرەكە بەشێوەیەكی بەرچاو كۆنترۆڵ كراوە.

هەر لە ئێران و لە تارانی پایتەخت بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارین و گەردەلولە بەهێزەی كە لە دوێنێوە ڕووی لە شارەكە كردووە تاكو ئێستا 41 بریندار بوون گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان و زیانیش بەر شەقام و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان كەوتووە.

هاوكات دوو كەس گیانیان لەدەست داوە كە ژنێكی تەمەن 60 ساڵ و كوڕێكی تەمەن 15 ساڵن، ئەوەیش خراوەتە ڕوو كە خێرای با گەیشتووەتە 108 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێلیکۆپتەرێکى ئەمریکی لە گەرووی هورمز کەوتە خوارەوە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    کایەی ئاسمانیی ئێران کرایەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    CNN: ئەمریکا بەرامبەر مووشەکەکانی ئێران بەرگریی لە ئیسرائیل نەکردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ گه‌ڕی دووه‌می جه‌نگ، په‌یامی ئێران و دۆخی ئیسرائیل ...

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئامادەین بۆ شەڕێکی درێژخایەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ؛ لە ئێستادا ئێران و ئیسرائیل هێرش ئەنجام دەدەن و ئیسرائیل دەڵێت چەند ڕۆژ دەخایەنێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حوسییەکان هاتنە نێو پێکدادانەکانەوە و هێرشیان ئەنجام دا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسرائیل چه‌ندین پێگه‌ی له‌ناو خاكی ئێراندا بۆردومان كرد

سەرەتا