27/04/2025 473 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای فەتوا: نزای نیشتیمانی ئەگەر مەبەست پڕۆژەی بەناو ئایینی ئیبراهیمی بێت ئەوا كوفرە

پەیام 

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای فتوا لە هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەك لەسەر نزای نیشتمانیی لە كوردستان بڵاو دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: بە مەرجێك دروستە، نزاكاران ئەهلی تەوحید و یەكتاپەرستی بن.

لە ڕوونكردنەوەكەدا كە لەلایەن پڕۆفیسۆر دكتۆر شێخ حەسەن موفتی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای فتوا بڵاو كراوەتەوە دەڵێ: نزای نیشتیمانی ئەگەر مەبەست پڕۆژەی بەناو ئایینی ئیبراهیمی بێت كە غەرب برەوی پێدەدات، ئەوا نەك حەرامە، بەڵكو كوفرە و موجیبی غەزەبی پەروەردگارە، چونكە ئایینی حەق لای خودا تەنها ئیسلامە.

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ئاماژە بەوەش دەكات، "تەنها نزاكردنێك بێت پێكەوە، ئەوا ڕەنگە مەجالێكی تێدا بێت، چونكە تۆ لە ڕووی شەرعەوە ناتوانێت بە كەس بڵێیت نزا مەكە، ئەمەش بە مەرجێك نزاكاران تێكڕایان لە ئەهلی تەوحید و یەكتاپەرستی بن!".
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای فەتوا ئاشكرای دەكات "لە ڕووی شەرعەوە دروست نییە لە خاكی ئیسلامدا برەو بە ئەهلی شیرك و عەقیدەی موشریكان و كافران بدرێت، یان مۆڵگە و پەناگە و پەرستگە و مەعبەدیان بۆ دروست بكرێت".
جەختیش دەكاتەوە، كە وێناكردنی هەر بیروباوەڕێك وەك بیروباوەڕی ئیسلام، یان ئیسلام و غەیری ئیسلام وەك یەك وێنا بكرێن ئەوا دیسان كوفرە و پێچەوانەی عەقیدەی ئیسلامە بە كۆی ڕای زانایانی ئیسلام.
لە كۆتاییشدا پڕۆفیسۆر دكتۆر شێخ حەسەن موفتی ڕایگەیاندووە: نەتیجەی هەر تەنازولێك بۆ گاور و جولەكە سەرگەردانی و خەجاڵەتی دونیا و قیامەتی بەدوادا دێت.
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حاجیانی کوردستان بە ڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە مانگێکدا بە هەورەبرووسكە چوار كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: حكومەت هەم كارەباكەی كرد بە بازرگانی، هەم مۆلیدەكانیشی خستەوە كار

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەرێم بە بانگەشەی "كەمكردنی داهات" هەڕەشە لەڕێككەوتنی مووچە دەكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ حكومه‌تێك له‌ هه‌رێم نایه‌ته‌كایه‌وه‌ وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنیداین

سەرەتا