پێش 4 هەفتە 460 جار خوێنراوەتەوە

بایرن میونخ دەیەوێت کۆتینۆ لە کۆڵ خۆی بکاتەوە و یانەیەکی پرێمەرلیگ لەسەر هێڵە

پەیام سپۆرت ــ بڕیار تەها

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی نایەوێت گرێبەستی فیلیپ کۆتینۆی بەڕازیلی بکاتە هەمیشەیی و یانەیەکی پرێمەرلیگ دەیەوێت بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانی ئاشکرای دەکات کە ئاستی ئەم دواییەی کۆتینۆ لە خولی ئەڵمانی بۆچوونی کارگێڕی یانە باڤارییەکەی گۆڕیووە و نایانەوێت لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستەکەی بکەنە هەمیشەیی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە یانەی تۆتینهامی لەندەنی گرنگی بە گواستنەوەی کۆتینۆ دەدات و دەیەوێت بۆ ڕێکخستنەوەی یانەکەی پەلکێشی بکات و لە لایەکی دیکەشەوە شوێنی کریستیان ئێرکسنی دانیماڕکی پێ پڕ بکاتەوە.
جێی بیرهێنانەوەیە هاوینی ڕابردوو بایرن میونخ بە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ و بەخواستن تا کۆتایی وەرز کۆتینۆی لە یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ ڕیزەکانی گواستەوە، یانە ئەڵمانییەکە مافی کڕینەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکەی هەیە، بەڵام پێ ناچیت بایرن میونخ ئەو مەبەستەی هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاریس سانجێرمان بۆ شوێنگرتنەوەی نێمار چاوی لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی بەرانبەر بەرشەلۆنە داوایەکی قورس لە یاریزانەکانی دەکات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمی؛ هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دوورخرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیامێکی توند ئاڕاستەی مباپێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی پێش کلاسیکۆ گاڵتە بە هازارد دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی پێکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ مەشقەکان گەڕایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لامپارد بەرگریکارێکی پێشووی چێڵسی دەگەڕێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ژووری جلگۆڕینی لیڤەرپووڵ باسی چی کراوە؟ کلوپ وەڵام دەداتەوە

سەرەتا