26/04/2025 177 جار خوێنراوەتەوە

ڕافینیا: بەڵێ لە سعودیەوە گرێبەستێکی گەورەم پێشکەش کراوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ڕافینیای بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە نایشارێتەوە لە لایەن یانەکانی سعودیەوە گرێبەستی پێشکەش کراوە.

 بەپێی دوایین هەواڵەکان، یانەی هیلال بۆ ماوەی چوار ساڵ 200 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچە پێشکەشی ڕافینیا کردووە، جگە لە 114 ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ بەرشەلۆنە.

لەسەر ئەو هەواڵە ڕافینیا هاتە دەنگ و ئاشکرای کرد، بەڵێ گرێبەستەکە ڕاستە و کەسێک لە سعودیەوە هەواڵی ئۆفەرەکەی پێگەیاندووە و زۆر گەورە بووە، با ڕاستگۆ بێت لەگەڵتان ئەگەر وەرزی ڕابردوو پێشکەشی بکرایە بێگومان ڕازی دەبوو، چونکە ئەوکاتە لە ڕووی دەروونییەوە زۆر خراپ بووە.

ئەو ئەستێرەی بلاوگرانا دەشڵێت: ئەوەی بڵێت بەو ئۆفەرە رازی نابم، درۆ دەکات، چونکە ئەستەمە بیری لێنەکەیتەوە، چونکە ئەمجۆرە پارانە ژیانت دەگۆڕن، بەڵام لە ئێستادا گوێ بە پارە نادەم و خواستی زۆرم لە ئەورووپا و لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێدری: هەر لە لاویەوە درێسی بەرشەلۆنەم لەبەر کردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گواردیۆلا توانج لە هەمووان دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆدریگۆ: دەزانم ئالۆنسۆ شێوازی یاریکردنی تیپەکەی گۆڕیوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگ هاندەرانی بەرشەلۆنە نیگەران دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مباپێ: ئالۆنسۆ داوایەکی لێکردووین

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەکەی هالاند هەڵوێستێکی جوان بەرانبەر خەڵکی غەززە نیشان دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاهێنەری یانەیەک هەڕەشە لە ڕیاڵ مەدرید دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پیرێز تووڕەیە و سکاڵا تۆمار دەکات

سەرەتا