پێش 4 هەفتە 483 جار خوێنراوەتەوە

ڕاهێنەری پۆرتوگال هێرشی کردە سەر ساری

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەهۆی گرفتەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە ناڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.

 
پاش بردنەوە گەورەکەیان بەسەر هەڵبژاردەی لیتوانیا و تۆمارکردنی سێ گۆڵ لە لایەن کریستیانۆوە، ڕاهینەری پۆرتوگال ناڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر ساری و وتی: پێش یاری لیتوانیا پرسیاری ئەوەم لە کریستیانۆ کرد ئایا بۆ ئەو یارییە ئامادەیە و ئەوەش تەنیا گفتوگۆیەک بوو لە نێوانماندا ڕووی دا.

لە دڕێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی پۆرتوگال ئاماژەی بەوەکرد کە هیچ گومانی لەوە نەبووە کە کریستیانۆ دەتوانێت بۆ یارییە بەبێ گرفت ئامادە بێت و ئەوەش کە دۆن بەرانبەر لیتوانیا پێشکەشی کردووە شتێکی کتوپڕ نەبووە.

لە کۆتایی قسەکانیدا سانتۆسی ڕاهێنەر دەڵێت: ئایا کەسێکی دیکە گومانی لەوە هەیە کریستیانۆ پێکانی هەیە و ناتوانێت یاری بکات؟،بەهەرحاڵ ئەوەی پێویستە لەسەر ئێمە هەوڵ بدەین هەمان ئاستی لیتوانیان بەرانبەر لۆکسمبۆرگ نیشان بدەینەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاریس سانجێرمان بۆ شوێنگرتنەوەی نێمار چاوی لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی بەرانبەر بەرشەلۆنە داوایەکی قورس لە یاریزانەکانی دەکات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمی؛ هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دوورخرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیامێکی توند ئاڕاستەی مباپێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی پێش کلاسیکۆ گاڵتە بە هازارد دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی پێکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ مەشقەکان گەڕایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لامپارد بەرگریکارێکی پێشووی چێڵسی دەگەڕێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ژووری جلگۆڕینی لیڤەرپووڵ باسی چی کراوە؟ کلوپ وەڵام دەداتەوە

سەرەتا