24/04/2025
221 جار خوێنراوەتەوە
کۆنسێساو هۆکاری ئاست بەرزییەکەی لوکا یۆڤیچ ئاشکرا دەکات
پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب
سێرجیۆ
کۆنسێساوی ڕاهێنەری ئەیسی میلان دڵخۆشە بەوەی تیپەکەی گەیشتووەتە یاریی کۆتایی و
هۆکاری ئاست بەرزییەکەی لوکا یۆڤیچیش ئاشکرا دەکات.
لەدوای
بردنەوەی دێربی میلانۆ، ڕاهینەری ڕۆسۆنێری دەڵێت: لە سەرەتایی یارییەکە ڕووبەڕووی
هێرشە هەڵگەڕاوەکانی ئینتەر بووینەوە، بەڵام سەرکەوتوو بووین لە تۆمارکردنی گۆڵ و
سەپاندنی شێوازی یاریکردنی خۆمان، زۆر سەرسام بووم بە ئاستی بە کۆمەڵی
یاریزانەکانم، بەڵام هێشتا ئامانجەکەمان بەدی نەهاتووە و لە یاریی کۆتایداین و
پێویستە ئاستی خۆمان بەرز بکەینەوە.
سەبارەت
بە هۆکاری ئاست بەرزی لوکا یۆڤیچ، کۆنسێساو ڕوونیکردەوە، لە سێ بۆ چوار هەفتەی
ڕابردوو زۆر بە باشی ڕاهێنانی کردووە
وکێشی لەشی دابەزاندووە، ئەوەش یارمەتیدەر بووە بۆ ئەوەی ئاستی خۆی بۆ
بگەڕێتەوە، یۆڤیچ و ئابراهام و خیمینێز تایبەتمەندی جیاوازییان هەیە بە پێی هەر
یارییەک گونجاوترینیان هەڵدەبژێرم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە