22/04/2025
459 جار خوێنراوەتەوە
رانیە.. بژمێرەکانی ڕاپەڕین داوای مووچهی دوو مانگ و دامهزراندن دهكهن
پهیام
بەشێک لە بژمێرەکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لە بەردەم ئاماری ڕاپەڕین گردبوونەوە، وەک خۆیان دەڵێن بەپێی گرێبەستەکانیان دەبوایە موچەی دوو مانگیان پێ بدرێت کەچی موچەی یەک مانگیان پێدراوە، داواشدەکەن دابمەزرێن یاخود بکرێن بە گرێبەست، ئەوە لەکاتێکدایە لە شارەکانی دیكهی عێراق موچەی دوو مانگ بە بژمێرەکان دراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە