پێش 4 هەفتە
192 جار خوێنراوەتەوە
كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌خت له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌كاته‌وه
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی جه‌خت له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی عێراق ده‌كاته‌وه و، یه‌كده‌نگیی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد به پێویست ده‌زانێت.
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام دا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به باسكردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق به گشتی و خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و خوارووی عێراق و ده‌رهاویشته‌كانی ده‌ستی پێ كرد. ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و چاكسازی و جێبه‌جێكردنی داوای خۆپێشانده‌رانی كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێراقدایه، به پێویست زانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كرا، له‌وباره‌یه‌وه یه‌كده‌نگیی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مان به پێویست زانرا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی به‌دواداچوون بۆ كاری به‌شێك له ئۆرگانه‌كانی حیزبیش كرد، به تایبه‌تی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره، كه توانیویه‌تی كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی زۆربه‌ی مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كانی دیكه ئه‌نجام بدات و، به‌رنامه دابنێ بۆ كۆنفڕانسه ناوچه‌ییه‌كان، كار و هه‌وڵ و هیممه‌تی لیژنه‌كه‌ی به ئیجابی هه‌ڵسه‌نگاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە