پێش 4 هەفتە 356 جار خوێنراوەتەوە

هەڵوێستی سوارێز لە بەرانبەر هەوڵەکانی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەرە ڕم چۆنە؟

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی مافی ئەوە بە کارگێڕی یانەکەی دەدات کە بە شوێن هێرشبەرێکی دیکەدا بگەڕێن تا ئەوەی شوێنی ئەوی پێ بگرنەوە.

 

 لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی وڵاتەکەی سەبارەت بە هەوڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی دیکە سوارێز وتی: لەم ساتەدا تەمەنم ڕێگەی ئەوەم پێ نادات ئاستی خۆم بە جۆرێک بەرز بکەمەوە کە یانەکەم پێویستی پێیەتی.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە دەڵێت: پێموایە بابەتێکی ئاساییە و یانەکە هێرشبەرێکی دەوێت لە کێبڕکێیەکاندا هاوکاری بکات، هەوڵەکانی بەرشەلۆنەش بۆ کڕینی هێرشبەرێکی سەر ڕم نامۆ نییە و چونکە ئەمە لە تۆپی پێدا ڕوو دەدات.

لە کۆتایدا سوارێز ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر یانەکەی هێرشبەرێکی نوێ بگوازێتەوە ئەوا بۆ یانەی بەرشەلۆنە و تەنانەت خودی خۆشی سوودی دەبێت، چونکە لەو نێوەندەدا کێبڕکێ لەسەر پێگەی سەرەکی دروست دەبێت و لە کۆتایشدا سوودەکەی بۆ بەرشەلۆنەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاریس سانجێرمان بۆ شوێنگرتنەوەی نێمار چاوی لە یاریزانێکی لیڤەرپووڵە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی بەرانبەر بەرشەلۆنە داوایەکی قورس لە یاریزانەکانی دەکات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرمی؛ هەڵبژاردەیەکی ئەوروپی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر دوورخرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تۆخێل پەیامێکی توند ئاڕاستەی مباپێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی پێش کلاسیکۆ گاڵتە بە هازارد دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانێکی پێکراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ مەشقەکان گەڕایەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لامپارد بەرگریکارێکی پێشووی چێڵسی دەگەڕێنێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە ژووری جلگۆڕینی لیڤەرپووڵ باسی چی کراوە؟ کلوپ وەڵام دەداتەوە

سەرەتا