14/11/2019
2601 جار خوێنراوەتەوە
ئیبراهیم پاشای بابان كێ بوو؟
په‌یام
1- یه‌كێكه له پاشا به‌هێزه‌كانی ئه‌ماره‌تی بابان.
دروستكه‌ر و بونیادنه‌ری شاری سلێمانییه،
كه بووه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی ئه‌ماره‌ته‌كه.
2- ئیبراهیم، كوڕی ئه‌حمه‌د پاشای كوڕی سلێمان پاشایه،
له دوای مه‌حموود پاشای بابان، كه مامی بووه،
له ساڵی 1782 بووه به میری ئه‌ماره‌تی بابان.
3- به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی له به‌غدا به‌سه‌ربردووه،
هه‌ر له به‌غدا زانست و زانیاریی به‌ده‌ستهێناوه.
پیاوێكی زیره‌ك و به‌هێز و پێشكه‌وتوو بووه.
زیاتر حه‌زی به ژیانی شارستانی هه‌بووه.
4- ساڵی 1784 بنچینه‌ی شاری سلێمانی داناوه،
له نزیك (سه‌را)ی ئێستاوه ده‌ستی پێكردووه،
كه پێشتر مه‌حموود پاشای مامی له ساڵی 1775،
چه‌ند خانوویه‌كی له‌و سه‌رایه‌دا دروستكردبوو.
5- دۆستی نزیكی سڵێمان پاشای والی به‌غدا بووه،
هه‌ر به‌و هۆیه‌وه شاره نوێیه‌كه‌ی ناوناوه سوله‌یمانی،
له 14ی تشرینی دووه‌می 1784 له قه‌ڵاچوانه‌وه،
پایته‌ختی گواسته‌وه بۆ شاری سلێمانی.
6- چه‌ند جارێك كراوه به میری بابان و لابراوه،
ئه‌م ده‌ستاوده‌ستكردنه به میره‌كانی بابان،
په‌یوه‌ندیی به ململانێی ناوخۆییه‌وه هه‌بووه.
7- هه‌وڵی به‌رده‌وامی هه‌بوو بۆ فراوانخوازیی ده‌سه‌ڵات،
توانیی سنووری ئه‌ماره‌تی بابان زۆر به‌رین بكات،
ده‌سه‌ڵاتی گه‌یانده خانه‌قین، قه‌سری شیرین و زه‌هاو.
8- پیاوێكی زانا و خواناس و ئه‌ده‌بدۆست بوو،
دیوانی میری بابان شوێنی ئه‌ده‌بدۆستان بووه،
مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كرده بنكه‌ی زانست و زانین،
(شێخ مارفی نۆدێ)ی كرده موفتی شار.
9- كاتێك عوسمانییه‌كان و ئێزدییه‌كان به‌شه‌ڕ هاتن،
والی به‌غدا داوای كۆمه‌كی له ئه‌ماره‌تی بابان كرد،
ئیبراهیم پاشا سوپایه‌كی بۆ هاوكاریی ئاماده كرد.
10- ئیبراهیم پاشا بۆخۆی پیاوێكی دلێر و لێهاتوو بوو،
له‌و جه‌نگه‌دا خۆی سه‌رپه‌رشتیی سوپاكه‌ی كرد،
له شه‌ڕكه‌دا تووشی نه‌خۆشییه‌كی قورس هات،
به‌هۆی ئازاییه‌كه‌یه‌وه پێی شه‌رمبوو بڵێت: نه‌خۆشم.
11- دواتر نه‌خۆشییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند،
ساڵی 1802 له شاری موسڵ كۆچی دوایی كرد،
ته‌رمی ئیبراهیم پاشا هه‌ر له شاری موسڵ،
له ته‌نیشت گۆڕی نه‌بی یونس به‌خاك سپێردرا.
ئاماده‌كردن: سه‌ڵاح سالار
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە