15/04/2025
252 جار خوێنراوەتەوە
خۆڵبارین به‌شێك له پارێزگاكانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتوه‌ته‌وه
به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه زیاتر له 750 كه‌س گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق، فڕۆكه‌خانه‌كانی نه‌جه‌ف و به‌سڕه داخران و گه‌شته‌كانیان ڕاگرت.
له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین و گه‌رده‌لولی لمین ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ هاتوچۆی ئاسمانی دروست كردووه.
حه‌سه‌ن عه‌بدولهادی، به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی به‌سڕه ڕایگه‌یاند: به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سڕه ڕاگرتووه و بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانیان وه‌ستاندووه به‌ڵام ئێستا گه‌شته‌كان ده‌ستیان پێ كردووه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك كه به‌ره‌و به‌سڕه ده‌فڕی به هۆی خۆڵبارینه‌وه به ناچاری له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غداد نیشته‌وه.
هاوكات مه‌یسه‌م سافی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌هۆی خراپیی دۆخی كه‌شوهه‌وا و خۆڵبارینه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانیه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف ڕاگیراون.
هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی له پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و به‌سڕه و دیوانیه لێدوانیان بۆ میدیاكانی عێراق داوه و به‌پێی ئاماره‌كان له‌و سێ پارێزگایه زیاتر له 750 كه‌س تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان، زۆرینه‌یان چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه و به‌شێكیشیان هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە