13/04/2025
67 جار خوێنراوەتەوە
عێراقچی: گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له عوممان له كه‌شێكی ئارام‌دا به‌ڕێوه چوو
په‌یام
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كه‌شی گفتوگۆكانی ولێته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی به "ئارام" و "ڕێزی به‌رانبه‌ریی" ناوزه‌د ده‌كات.
له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی فه‌ڕمی وڵاته‌كه‌ی، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند: لایه‌نه‌كانی گفتوگۆ ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌ره‌وپێشچوون بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی په‌سه‌ندكراو ده‌ربڕیوه. وتیشی: وه‌فدی ئه‌مریكا هه‌وڵی ده‌دا سووربوونی خۆی بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی دادپه‌روه‌رانه و گونجاو ده‌ربڕێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "له گفتوگۆكاندا هیچ ڕووداوێكی نه‌گونجاو دروست نه‌بووه".
ئه‌و وتیشی: هه‌ردوولا ئاماده‌یی خۆیان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێكی قبوڵكراو ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئه‌مه ئاسان نییه و ده‌بێت هه‌ردوولا ئیراده‌ی پێویست بۆ ئه‌و كاره ده‌ربخه‌ن.
به‌پێی قسه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له گفتوگۆكاندا چوار جار له ڕێی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممانه‌وه نامه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكیدا ئاڵوگۆڕ كردووه. بڕیاریش دراوه شه‌ممه‌ی داهاتوو، گفتوگۆكان هه‌ر له عوممان به‌رده‌وام بن، له‌وانه‌شه له شوێنێكی دیكه‌یش بێت.
ئه‌و وتیشی: گه‌ڕی دووه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به گفتوگۆی چوارچێوه‌ی گشتی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران و هه‌ڵگرتنی سزاكان.
سه‌باره‌ت به چاوپێكه‌وتنیشی به نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له كۆتایی گفتوگۆكاندا، عێراقچی وتی: به‌پێی پڕۆتۆكۆڵی دیبلۆماسی سڵاویان له یه‌كدی كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە