12/04/2025
271 جار خوێنراوەتەوە
پۆلیسى سلێمانى تۆمەتبارێكى لەسەر تەقەکردن دەستگیركرد
پەیام
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە: بەتۆمەتی تەقەكردنی هەڕەمەكی و لە ژێرفشاری هێزەكانی پۆلیسدا تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستگیركرا.
ڕاشیگەیاندووە: دوای ئەوەی لە سنووری بنكەی پۆلیسی سەیوان دەنگی تەقە بیسترا، هێزەكانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەكە كەوتن و دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان، لە ژێر فشاری مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی سەیوان، تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەى بەوەشکردووە لە ئێستادا تۆمەتبار بەناوى (م، گ، ن) لە دایكبووی (2001 ) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە