09/04/2025
271 جار خوێنراوەتەوە
كۆشكی سپی: دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت
كۆشكی سپی دووپاتی ده‌كاته‌وه، دانووستانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ ئێران ڕاسته‌وخۆ ده‌بن.
له‌باره‌ی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران، كارۆلاین لێڤت وته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا وتی: نامه‌وێت پێش سه‌رۆك تره‌مپ بكه‌وم كه وتی دانووستانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه ڕاسته‌وخۆ ده‌بن، هه‌ربۆیه هیچ ورده‌كارییه‌كی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا ناكه‌م.
لێڤت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تره‌مپ زۆر به‌ڕوونی به ئێرانی وتووه، ئه‌گه‌ر بژارده‌ی دیپلۆسی و دانووستان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵنه‌بژێرێت، ئه‌وا ده‌ره‌نجامه‌كان سه‌خت ده‌بن.
ئه‌م قسانه دوای ئه‌وه دێن، تره‌مپ پێشتر ئێرانی ئاگادار كرده‌وه كه ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وا باشتره دانووستان بكات.
هه‌روه‌ها عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تاران و واشنتن به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ و له‌سه‌ر ئاستی باڵا دانووستان ده‌كه‌ن، ئێستا تۆپه‌كه له مه‌یدانی ئه‌مریكایه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە