08/04/2025
185 جار خوێنراوەتەوە
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه
په‌یام
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی جه‌خت له هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه باس له دواخستن یان گۆڕینی كاته‌كه‌ی بكات.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و باسی له‌وه كرد، شه‌وی ڕابردوو سه‌ركرده‌كانیان له نووسینگه‌ی نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبوونه‌ته‌وه و تاوتوێی دوایین پێشهاته سیاسیی و ئه‌منییه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌چان كردووه.
له ڕأگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌مووان هاوڕابوون له‌سه‌ر پابه‌ندبوونیان به ڕێڕه‌وی دیموكراتی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌پێی پێوه‌ره‌كان و ئه‌و ڕێكارانه‌ی بۆی دانراوه.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه، دۆخی گونجاو و پێ,یست بۆ به‌ڕێ,ه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فه‌راهه‌م بكات و پشتیوانیی ته‌واوی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژادن له‌كاتی خۆیدا بكرێت.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای له هاووڵاتیانیش عێراق كردووه ڕێگه نه‌ده‌ن ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر مافی ده‌ستووریی خۆیان بۆ دیاریكردنی نوێنه‌رانیان، هه‌روه‌ها به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
جێی باسه، جه‌ختكردنه‌وه‌ی هێزه شیعه‌كان له هه‌ڵبژاردن له‌كاتێكدایه، تا ئێستا په‌رله‌مان هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی تێنه‌په‌ڕاندووه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌كانه‌وه په‌ڕله‌مان نه‌توانێت ڕێكاره‌كان ته‌واو بكات، به‌و هۆیه‌وه هه‌ڵبژاردن له مانگی 11ـدا به‌ڕێوه نه‌چێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە