07/04/2025
275 جار خوێنراوەتەوە
بانکی ناوەندیی عێراق: فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی 132 هەزار بەردەوامە
پەیام
بانكی ناوەندی عێراق لە نوسراوێكدا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە باسیان لە ڕاگرتنی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران دەكرد، هاوكات خستنەكاری پڕۆژەیەكیشی بۆ بەرەو پێشبردنی سیستمی بانكی لە عێراق ڕاگەیاند.
لە نوسراوە فەرمییەكەی بانكی ناوەندی عێراقدا هاتووە، كە تەواوی ئەو دەنگۆ و هەواڵانە ڕەت دەكاتەوە كە باسیان لەوە دەكرد فرۆشتنی دۆلار بە نرخی 1320 دینار كە نرخی فەرمی بانكی ناوەندییە بۆ گەشتیاران و بازرگانان ڕاگیرابێت.
ناوەندی ناوەندی دەڵێت، بەپێی سیستمێكی تایبەت و بە شێوەیەكی ڕێكوپێك و كۆنتڕۆڵكراو فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران و بازرگانان بەردەوامی هەیە و ڕانەگیراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا بانكی ناوەندی رایگەیاندووە، بە ڕاوێژكردن لەگەڵ كۆمپانیایەكی بیانی تایبەتمەند سیستمی چاكسازییان لە كەرتی بانكی لە عێراقدا خستوەتە بواری جێبەجێكردنەوە كە ڕۆڵی كاریگەری دەبێت لە بەرەو پێشتبردنی سیستمی بانكی لە عێراقدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە