03/04/2025 56 جار خوێنراوەتەوە

لەبری دەستگیركردنی نەتەنیاهوو، هەنگاریا پێشوازیی لێ كرد و لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیش كشایەوە

پەیام

وەك سەرپێچییەك لە بڕیاری دەستگركردنی لەلایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، هەنگاریا پێشوازیی لە نەتەنیاهوو كرد و لە دادگاكەیش كشایەوە.

ئەمڕۆ بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی بە سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهیشتی ڤیكتۆر ئۆربان سەرۆكوەزیرانی هەنگاریا گەیشتە بۆدابستی پایتەختی وڵاتەكە و بڕیاریشە سەردانەكەی چەند ڕۆژێك بخایەنێت.

ئەمەیش دوای ئەوەی ڤیكتۆر ئۆربان بەڵێنی پێدابوو بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی كە بنكەكەی لە لاهای هۆڵەندایە بۆ بڕیاری دەستگیركردنی پشتگوێ بخات، كە بەهۆی تێوەگلانی لە تاوانی جەنگ بۆی دەركرابوو.
ئۆربان دادگاكەیشی بە دەستێوەردانی بەردەوام بۆ مەبەستی سیاسی تۆمەتبار كرد.

لای خۆیەوە (كریستۆڤ زالای بوبرۆفیتسكی)، وەزیری بەرگریی هەنگاریا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی ئێكس نووسینێكی بڵاو كردووەتەوە و بەخێرهاتنی نەتەنیاهووی بۆ پایتەختی وڵاتەكەیان كردووە.
هاوكات لەگەڵ سەردانەكەی نەتەنیاهوو بۆ هەنگاریا كە لە لیستی داواكراوانی دادگای لاهایدایە، حكومەتی وڵاتەكە كشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی دادگاكە ڕاگەیاند.

لە 21 تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی لاهای، لە چوارچێوەی جەنگی سەر غەززە و بەهۆی تێوەگلانیان لە تاوانی دژە مرۆیی و جەنگ، بڕیارێكی دەستگیركردنی بۆ هەریەك لە بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆكوەزیران و یواف گالانت وەزیری پیشووی بەرگریی قەوارەكە دەركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    کوردانى مانچستەر دژى دابەشنەکردنى مووچە لە بەردەم كونسوڵخانەی عێراق گردبوونەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیلۆن مەسك بیرۆكەی دوورخستنەوەی ترەمپ لە پۆستی سەرۆكایەتی پەسەند دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی تی بی ئای له‌ پشكی پارتی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه‌ ڕاده‌ستی عێراق كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ حاجییان له‌ كێوی عه‌ره‌فه‌ن و روكنی گه‌وره‌ی حه‌ج به‌جێده‌هێنن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: پووتین وتی ناچارن وەڵامی هێرشی ئۆكرانیا بۆ سەر فڕۆکەخانەکانیان بدەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌باره‌ی فه‌له‌ستینه‌وه‌؛ ئه‌مریكا هۆشداری به‌ فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا داوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاكستان.. 200 زیندانی كه‌ بۆ پاراستنیان له‌ بومه‌له‌رزه‌ هێنرابوونه‌ ده‌ره‌وه‌؛ هه‌ڵاتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆده‌بێته‌وه‌ و پێده‌چێت بڕیارێك بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ده‌ربكات

سەرەتا